ڕۆژنامەنووسی بواری ھونەری لە ڕۆژنامەی “ھەولێر” کارۆخ مەلا ئەسعەد ھەڕەشەی کوشتنی لێ دەکرێت و بە قسەی ناشیرینیش ھێرش دەکەنە سەر پارتی دێموکراتی کوردستان. لەمبارەیەوە کارۆخ دەڵێت:” ئەمڕۆ لەلایەن چەند کەسێکەوە لە وڵاتی نەرویج بە ژمارەی نەرویجی پەیوەندی پێوە دەکرێت و ھەڕەشەیەکی تووندی کوشتنی لێ دەکەن و پاشنیش بە قسەی ناشیرین ھەڵدەکوتنە سەر پارتی و سەرۆکی ھەریًمی دێمووکراتی کوردستان.
کارۆخ گوتیشی:” لەمڕۆدا زیاتر لە ١٠ جار بەم شێوەیە پەیوەندیان پێمەوە کردوەتەوە و ھەمان قسەیان دووبارە کردووەتەوە. لە ئێستاشدا ناوبراو بەڕێگای یاسایی لە ڕێگای پەیوەندیەکانی حکوومەتی ھەریم و نەرویجەوە لە ھەوڵی ئەوە دایە ھاوکات لەگەڵ پۆلیسی نەرویجی ئەم کەسانە بدۆزنەوە و ڕووبەڕووی یاساکانی ھەرێم و وڵاتی نەرویجیان بکەنەوە.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






