کامەران حاجی ئەلیاس
بەبۆنەی (٤٩) ساڵەی دامەزراندنی تیپی میوزیکی پاشای گەورە و ساڵیادی لە دایک بوونی مامۆستای ھونەر مەند (زرار محمەد مستەفا ) لە شاری ڕواندز، لە ھۆڵی رۆشنبیری و ھونەری ڕواندز بەئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی وحزبی وجەماوەرێکی زۆر ڕێوڕەسمێکی شایستە بەڕێوە چوو، چەندین چالاکی بەم بۆنەیەوە ،پێشکەش کران سەرەتای رێوڕەسمەکە بە وتەی قائمامیەتی رواندز دەستی پێکرد،دوای پەیڤی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستی خوێندرایەوە .ئەنجا وتاری تۆڕی میدیایی ڕووداو خوێنداریەوە، وەپەیڤی تیپی میوزیکی پاشای گەورە پێشکەش کرا، پاشان میوزیکی (یاد و وەفا) لە دانان و دابەشکردنی ھونەرمەند چەتۆ نەورۆز پێشکەش کرا. دوایی کۆڕاڵی (رابەر) ،دانان و دابەشکردنی ئامانج غازی پێشکەش کرا، گۆرانی (کۆچەری ) لە لایەن ھونەرمەند وەلی دۆسکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
مۆنۆدرامای (تۆ لەکوێ) لە ئامادەکردن و نواندنی کامەران حاجی ئەلیاس پێشکەش کرا.
نمایش کردنی بەڵگە فیلمی (ئاوازی خەرەند) کە بەرھەمی تۆڕی میدیایی رووداو بوو پێشکەش کرا.
پەیڤی بنەماڵە پێشکەش کرا.
ئەوەی جێگەی باسە رێوڕەسمەکە لە لایەن تۆڕی میدیایی رووداو بە ھەماھەنگی تیپی میوزیکی پاشای گەورە بەرێوەچوو.
لە کۆتاییدا دانانی تاجەگوڵی وەفا بۆ سەرگڵکۆی زرار مستەفا ، رێوڕەسمەکە کۆتایی ھات.
شایانی باسە لە ١٩٧٧/٧/١، لە سەر دەستی مامۆستای ھونەرمەند (زرار محەمەد مستەفا) تیپی مۆسیقای پاشای گەورە دامەزرا، بەداخەوە لە دوای لە نیو سەدە خزمەتکردن بە بواری ھونەر و شانۆ و مۆسیقا، لە ٧ی ١٢ ی ٢٠٢١ دا ھونەرمەند زرار محەمەد مستەفا، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت لە گۆڕستانی گەردەگەرد لە شاری ڕواندز بەخاک سپێردرا ھەزاران سڵاو چەپکە گوڵ پێشکەش بە رۆحی دوورد بۆ گیانی پاکی.









































































Discussion about this post