زانا دڵشاد دزەیی: ھونەرمەند فاتێ حەز بە ژیانی گوند و بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات و پەلەوەر دەکات، خۆیشی دەڵێت “کەسێکی گوندیم”.
خانمە ھونەرمەندی باکوری کوردستان فاتێ بە گۆڤاری (سڤیل)ـی راگەیاندووە، بەپێچەوانەی ئەوەی کە دەبینرێ، ئەو حەز بە ژیانی گوند دەکات و گوتیشی “لەبەرئەوەی حەزم لە مەڕ و ماڵات و پەلەوەر و ئەسپ دەکەم، ھەروەھا حەزم لە گوڵچاندن و وەرزی کشتوکاڵی دەکەم، پێم دەڵێن فاتێ گوندییە، راست دەکەن فاتێ گوندییە، بەڵام ئەو راستییە بزانن گوند خۆشترە لەشار، لەگەڵ ئەوەشدا لەناو گوند کەسانی رۆشنبیر و ھونەرمەندی گەورە و سیاسەتمەداری تێدا ھەڵکەوتووە”.
لەبارەی بەرنامەکەی خۆی، کە ھەموو رۆژێک لەکەناڵی trt٦ پێشکەشی دەکات، فاتێ بە(سڤیل)ـی گوتووە “ھەتا توانام ھەبێ بەردەوام دەبم لەپێشکەشکردنی بەرنامەکەم، ئەگەر ھیچ کێشەیەک نەیەتە بەردەممان”.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







