ئاڤان موحەمەد: نەریمان بابان چریکهیهکە که ئاوازی هه‌زاران بولبولی شه‌یدا ده‌خوێنێ له باخچه‌ی گوڵزاری هونه‌ری گۆرانی کوردی دا، ئەوەی ئەم هونەرمەندەمان جیاواز پێ دەناسێنێ و کارەکانیمان پێ دەنرخێنێت شێواز‌و ستایڵی جیاوازیەتی لەوانی تر.
ده‌توانم بڵێم نه‌ریمان ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه که دونیایه‌کی جیاواز‌و پێناسه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، له هه‌ڵبژاردنی شیعر‌و ئاواز‌و شێوازی گورانی وتن، که‌ئه‌ویش بێگومان له کاره هونهرییە ئاڵتونینیهکانی ئێستای و ڕابردووی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
ئەوەی زیاتر تایبەتمەندی بە نەریمان بابان و هونەرەکەی دەدات ئەوەیە کە توانیویه‌تی له‌سارای لاسایی و ئاوازی هونه‌ری بێگانه، خۆی ده‌رباز بکات. لایەنێکی تری بەهێزی کارەکانی بابان رۆحانی بونی ئاوازەکانیەتی کە ئه‌گه‌ر گه‌شتێک بکه‌ین به نێو دونیای میوزیک و ئاوازه سهرابیهکانی ئه‌و هونهرمهندەدا، گوێ لە هه‌ریه‌ک له گۆرانیه‌کانی بگرین، دەبینی گوێگر له نائومێدی و خه‌مۆکی و تاریکی ژیان به‌ره‌و عه‌رشی پان و به‌رینی خه‌یاڵه جادویهکانی ڕۆح ونۆته ئه‌فسوناویه‌که‌ی را ئه‌کێشێ. تا ئاوێته بوون به دونیای عه‌شق، و ناسنامه‌ی مه‌زنی خاک ده‌خاته گیرفانی دڵمان.
بابان بەهونەرو بەتێکەهەڵکێشکردنی وشە واتادارەکان بە موسیکێکی رۆحانی بانگێهێشتی دنیای رۆحمان دەکات، تالەوێ به‌ده‌نگێکی نه‌رم و خه‌م ڕه‌وێن، پێمان بڵێ، ئێره لوتکه‌ی ئهبهدیهکانه، لێره ده‌توانن پر بهسیهکانتان هه‌وای ئازادی هه‌ڵمژن و ئێره خاڵیه له خه‌مه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کان، وه‌رن ده‌ست لهملانهی جوانیکانی ژیان بن، پێمان ده‌ڵێ ئێره مه‌نزڵگای مرۆڤایه‌تی وسهروهریهکانیهتی!.
چریکەی بابان بانگێگه بۆ عه‌شق و ئازادی خاک. ئه‌و په‌روه‌رده‌ی میوزیکێکی سیحراوییه، که هه‌زاران گه‌نج و لاوی کوڕ‌و کچی شه‌یدای گۆرانی وده‌نگه پڕ سۆزه‌که‌ی خۆی کردووه.
من پێم وایە شانازی یه بۆ گه‌لێک که هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ک (نه‌ریمان بابان) لە خاکه‌که‌یدا چاوی هەڵهێناوەو لەوێوە دەستی داوەتە ئەو هونەرە مەزنەی کە ئەنجام هیچی کەمتر نابێ لە هونەرێکی جیهانی.