زانا دڵشاد دزەیی :کچە گۆرانیبێژ چنار کە لەساڵی ١٩٩٨ەوە لەوڵاتی سوید نیشتەجێیە، بە یەکجاری گەڕاوەتەوە کوردستان و لەزانکۆ درێژە بەخوێندن دەدات. کەسێکی نزیک لەخانمە ھونەرمەند چنار بە(سڤیل)ـی راگەیاند، ئێستا چنار لەکوردستانە و حەزی نەکردووە راگەیاندنەکان بەھاتنەوەی ئەو بزانن و بڕیاریداوە نەگەڕێتەوە وڵاتی سوید و لێرە لەقۆناخی زانکۆ درێژە بەخوێندنی بدات، گوتیشی “زیاتر لەبەر ھۆکاری ھونەری بڕیاری گەڕانەوەی داوە، چونکە لەدەرەوەی وڵات کاری ھونەری زۆر زەحمەتە، بەڵام لەکوردستان ستۆدیۆی باش و مۆسیقاژەن و شاعیر و ئاوازدانەری باش ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ھۆکاری دیکەش ھەبووە وایکرد چنار بڕیاری گەڕانەوە بدات”.
ھەرچەندە چنار خۆی خەڵکی سلێمانییە، بەڵام بڕیارە لەھەولێر نیشتەجێ بێت.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






