زانا دڵشاد دزەیی: بەپێی ھەواڵێکی گۆڤاری (سڤیل) ھونەرمەند زۆیا مانگی رابردوو ئارایشتگاکەی خۆی بەناوی “زۆیا” داخستووە، کە خۆی سەرپەرشتی دەکرد.
ھونەرمەند لەزگین، کە ھاوسەری ھونەرمەند زۆیایە بە گۆڤاری (سڤیل)ـی راگەیاندووە “تەنیا دوو مانگ ئارایشتگاکەمان کردەوە، زۆیا تەنیا سەرپەرشتی دەکرد و خۆی ئیشی نەدەکرد، بەڵام لەبەر سەرقاڵبوونی زۆیا بە ئیشوکاری ھونەری خۆی، نەیتوانی بەردەوام بێت لەبەڕێوەبەردنی ئارایشتگاکەی، بۆیە لەسەرەتای مانگی ئایار دامانخست”.
ھەروەھا لەزگین ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا زۆیا خەریکی چەند کارێکی تازەیە بۆ ئەمساڵ پێشکەشیان دەکات. بەڵام جارێ زووە بۆ باسکردنی ناوەڕۆکی کارەکان.