شاعیری لاو نزار شاداد له لێدوانێکی تایبه‌تدا به چرا تیڤی ڕایگه‌یاند که ئێستا سه‌رقاڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی نامیلکه‌یه‌کی نوێیه
نزار ناشادی شاعیر که‌خاوه‌نی دوو کتێبی شیعریه‌و خاوه‌نی دوو ڕۆمانه له‌ئێستادا سه‌رقاڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی نامیلکه‌یه‌کی شیعرییه ، ناشادی شاعیر تایبه‌ت به چرای ڕاگه‌یاند: ئه‌م نامیلکه شیعریه‌م که‌به‌م زوانه بڵاو ده‌بێته‌وه بریتیه له 60 هۆنراوه که‌سه‌رجه‌م هۆنراوه‌کان لیرکن وتایبه‌تن به‌گۆرانی ، نزار ناشاد له‌به‌شێکی تری لێدوانه‌که‌یدا ووتی: چه‌ند لایه‌نێک ئاماده‌یی خۆیان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م نامیلکه‌یه نیشان داوه به‌ڵام من به‌هیچیان ڕازیی نه‌بووم له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک ، بۆیه ئێستا چاوه‌ڕوانی سپۆنسه‌رێک ده‌که‌م بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌م که جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی من بێت ،
له‌پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌ناوی نامیلکه‌که نزار ناشادی هۆزانڤان ووتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک تا کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی نامیلکه‌که‌م ناوه‌که‌ی ئاشکرا ناکه‌م ده‌مه‌وێت ببێته سوپرایسێک بۆ خوێنه‌ران،
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی که ئێستا زۆرێک له نامیلهکانی ناو بازاڕ سه‌نگی خۆیان نییه‌و چاوی خوێنه‌ر ماندوو ده‌که‌ن ئایا جیاوازییه‌ک هه‌یه له نامیله‌که‌که‌ی تۆ یاخود دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و نامیلکانه‌ی ناو بازاڕه ناشادی شاعیر ووتی:
دوو کتێبی شیعری من و دوو ڕۆمانی پێشترم شایه‌تی جیاوازی شیعره‌کانی من ئه‌ده‌ن هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمه‌ڵێک مامۆستای شیعری گه‌وره ئاماژه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتووی و قورسای شیعره‌کانم بۆیه پێم وایه شتێکی یه‌کجار جیاواز ئه‌بێت له‌و نێوه‌نده‌دا
له‌دوا په‌یامیدا نزار ناشاد به‌گه‌رمی سوپاس وده‌ست خۆشی له‌ستافی چرا تیڤی کرد که خۆبه‌خشانه کار ده‌که‌ن ووتی: چرا یه‌که‌مین لانه‌ی سه‌ر نێته بۆ هونه‌رمه‌ندان و شاعیران هیوام به‌ره‌و پێش چوونیه‌تی له نزیکه‌وه ئاگاداری کاره‌کانیانم له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان هیوادارم هه‌میشه له‌خزمه‌ت هونه‌ری وئه‌ده‌بی کوردی‌دا بن و وه‌کو سه‌ربازێکی وون بوونیان هه‌یه.
زیره‌ک نامۆ