
واشنتۆن، مەسعودى مەلا هەمزە L ئێش و ئازارەکانى گەلى کورد، موعاناتى گەرمیانییەکان، کێشەى کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان، کلتوورى کورد و هەندێ لەداب و نەریتەکانى ئەمانە بەشێک بوون لە نمایشی شانۆگەرى دایک لە نووسین و دەرهێنان و نواندنى سەرکەوت تارۆ.
ئەم شانۆگەرییە کە بەهەردوو زمانى کوردى و ئینگلیزى لە دووەمین رۆژی حەوتەمین فێستیڤاڵی بەدرخان لە واشنتۆن نمایشکرا، بووە جێی سەرنجى ئامادەبووان.
سەرکەوت تارۆی هونەرمەند لە لێدوانێکیدا دەربارەى نمایشە شانۆییەکە گوتى: شانۆگەرى دایک “mom” کە بەهەردوو زمانى کوردى و ئینگلیزى لە دووەم رۆژی حەوتەمین فێستیڤاڵی بەدرخان لە واشنتۆن نمایشم کرد، شانۆگەرییەک بوو بەهەردوو زمان باسی لە ئێش و ئازار و کلتوورى گەلى کورد دەکرد، هەروەک لەرێگاى دایکەوە دەستم درێژ کردبوو بۆ چەندین ئازارى نەبڕاوەى کورد”.
شایانى باسە هونەرمەند سەرکەوت تارۆ لە شارى کەرکووک لەدایکبووەو پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى لە سلێمانى تەواوکردووە و ساڵانێکى زۆرە لە ئەمریکا نیشتەجێیەو لەوێش چەندین شانۆگەرى و کارى هونەرى نمایش کردووە.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






