كاتژمێر 4:30 ئێواره‌ی 5_8_2010 كتێبخانه‌ی گه‌ڕۆكی رواندز له ژێر ناوی گه‌شتی عه‌لی مه‌كته‌به ناحیه‌ی وه‌رتێی سه‌ر به قه‌زای رواندزی به سه‌ركرده‌وه كه نزیكه‌ی 600 كتێب و گۆڤاری جۆراوجۆری به خوێنه‌ران و رۆشنبیرانی ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ی ئاشناكرد ، له سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمی گه‌شته‌كه مامۆستا (زرارمحه‌مه‌د مسته‌فا) ئامانجی دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێبی رواندز و دانانی كتێبخانه‌ی گه‌ڕۆك و هه‌ڵبژاردنی ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تیه بۆ گه‌شته‌كه‌و سوودو رۆلی كتێب له ئێستا و ئاینده بۆ ئاماده‌بوان شیكرده‌وه . دواتر له لایه‌ن ئاماده‌بوان به دوای ئه‌و كتێب و سه‌رچاوانه‌ی خۆیان ده‌یانویست ده‌گه‌ران و وه‌ریان ده‌گرت ،گه‌نجانی ئه‌م ناحیه‌یه خۆشحالی خۆیان ده‌ربری كه بۆ یه‌كه‌مین جار كتێبخانه روو ده‌كاته ناحیه‌كه‌و هیوایان خواست به زوترین كات كار بكرێت بۆ دروستكردنی كتێبخانه‌یه‌ك بۆ ناحیه‌كه‌یان.
له 11_11- 2009 كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب (كۆدۆك) له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی رواندز دامه‌زراوه‌و خۆبه‌خشانه كارده‌كه‌ن و چه‌ندین چاڵاكی جۆراو جۆریان ئه‌نجام داوه ، هه‌ر له‌و ماوه‌یه كتێبخانه‌ی گه‌رۆكی رواندزیان داناوه‌و كتێب به به گونده‌كانی سنووره‌كه‌یان ئاشنا ده‌كه‌ن.
یاسین برایم