دواى ئەوەى بە نەخۆشییەکى درێژخایەن لە 20/7/2010 کۆچی دوایی کرد، بڕیارە لە چلەى ماتەمینى هونەرمەنددا چلەیەکى شایستەى بۆ سازبکرێ. هونەرمەند سەفوەت جەراح دواى ململانێیەکى دوورو درێژ لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆی هەولێریش چلەى ماتەمینى بۆ سازدەکا.
هیوا سوعاد بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر لە لێدوانێکدا گوتى: هونەرمەند سەفوەت جەراح وەکو یەکێک لە هونەرمەندە پێشەنگەکانى کورد لە مانگى رابردوو داماڵئاوایی لێکردین، بۆیە بە ئەرکى سەرشانى خۆمانى دەزانین چلەیەکى شایستەى بۆ بکەین”. هیوا سوعاد گوتیشی: بەر لەدوا ماڵئاوایی هونەرمەند بە زیندوویەتى ئێمە لەرۆژی جیهانى شانۆدا رێزمان لە هونەرمەند ناو بە ئەرکى سەرشانى خۆمانمان زانى”.
شایانى باسە لەو چلە ماتەمینیەدا فیلمێکى دیکۆمێنتى لەسەر ژیان و کارەکانى هونەرمەند لە دەرهێنانى ئەمیر تەهاو نامیلکەیەک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانى هونەرمەند لە ئامادەکردنى مەسعودى مەلا هەمزە نمایش و دابەش دەکرێن.