هەولێر/زریان خەتاب : لەدوا کاری هونەری خۆیدا هونەرمەند هۆگر تەنیا کەریم کۆتای بە تۆمارکردنی گۆرانیەکی ئاینی خۆی هێنا بەناوی (میهری خودا)،گۆرانیەکە لەئاواز و هۆنراوەی نەبەز ئەسعەدە و لەلایەن هەریەکەلە توانا و ئالانی موزیک ژەنەوە کاری دابەشکردنی موزیک بۆگۆرانی میهری خودا کراوە و لەستۆدیۆی توانای ش اری هەولێر تۆمارکراوە،
لەلێدوانێکیدا هۆگر تەنیا کەریم بۆ کوردستانی نوێ ووتی: وەک رێزگرتنێک لەئاینی ئیسلام بەگشتی و مانگی پیرۆزی رەمەزان بەتایبەت،گۆرانیەکی تایبەتی دینیم ئامادەکردوە،ووتیشی:دەمێکە بەنیازی ئەنجامدانی کارێکی هونەری ئاینی لەو شێوەیەم،بەڵام کاتەکە وارەخسا کەلەمانگی رەمەزانی ئەمساڵدا کارەکانی ئەو بەرهەمەم تازەیەم تەواو بێت،ووتیشی:گۆرنیەکە ئاینیە و تایبەت نیە بەمانیگی رەمەزان و بەشێوەیەکی گشتی بۆ خۆشەویستی ئاین و دین ووتوومە و لەم چەند رۆژەشدا لەلایەن ستافێکی کارای کلیپ سازەوە کاری وێنەگری بۆ ئەنجامدەدەین و پێشکەشی بە مانگی رەمەزانی پرۆزی موسوڵمانان و کەناڵەکانی راگەیاندنی دەکەین.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






