تۆ ئەزانی، یادت ئەکەم ؟
هەموو ڕۆژێ، خۆزگە ئەخۆم
بە یەک ژووان
تەنها خۆمان
هەموو ڕۆژێ، بە ئەندێشەم
لە بیرما
جارێ یان دووان
ئەتدوێنم، ئەتلاوێنم، ئەتخەوێنم
* * *
کاتێک خۆشم بە خەو ئەگەم
هزر و هۆشم بە ڕێ ئەکەم
ئێرە و ئێستا
لام نامێنێ
پەردەی چاوم ئەکرێتەوە
خەیاڵ ژیان ئەسرَێتەوە
خۆزگە و ئاوات
دا ئەبارێ
* * *
“بەڵام ئەفسوس، سەد مەخابن”
تام و چێژی ئەو ساتانە
هەموو جارێ
کورت ئەهێنێ
بەشنەی بای پەپولەیە
خەو نامێنێ
ئەو ژووانە
بێ ئاکامە
بە من و تۆ ڕەوا نایە
فەلاحی شێخ رەئووف
سلێمانی 2010-07-20
falaharazu@msn.com
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






