ئێمه هه‌موومان داوای ئاشتی ده‌که‌ین
ئاشتی ،، ئاشتی
که چی له هه‌مان کات دا هه‌موومان شهر خوازین
شه‌ڕ به‌رپا ده‌که‌ین شه‌ڕ،،، شه‌ڕ ده‌که‌ین شه‌ڕ
شه‌ڕی نیوان کچ و كور
شه‌ڕی نێوان لێو و ماچ
شه‌ری باران له‌گه‌ل چه‌تر
شه‌ری به‌فر له‌گه‌ڵ شاخ
شه‌ری ده‌ریا له‌گه‌ڵ که‌نار
شه‌ری رۆژ له‌گه‌ل شه‌ودا
شه‌ڕی مانگ و ئه‌ستێره
شه‌ڕی مۆم له‌گه‌ل تاریکای
شه‌ری باو په‌نچه‌ره
شه‌ڕی فه‌قیر و هه‌ژاری
شه‌ری کورسی و ده‌سه‌ڵات
شه‌ری زه‌رده په‌ر له‌گه‌ل ئێواران
شه‌ری چاو و فرمێسك
شه‌رێ کچان و کوران له‌گه‌ڵ شه‌قامه‌کان
شه‌ڕی دڵ له‌گه‌ل عه‌شق دا
دیسان شهر،، شهر ،، شهر
شه‌ڕ،،،،
له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م شاره‌دا
سه‌ری هه‌ڵ داوه و کۆتای نایه و
که‌چی داوای ئاشتی ده‌که‌ین
ئه‌ی شه‌ڕ،،،،!!
ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ل هه‌ناسه تاساوه‌کانی نیشتیمان‌دا ئه‌ژیت به‌رده‌وام
ره‌وشت به‌رزنجی
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






