زانا دڵشاد دزەیی: دوای ساڵێک لە ھاوسەرگیری، ھەفتەی رابردوو ھونەرمەند ھەردی سەڵاح بووە باوکی کچێک.
ھونەرمەند ھەردی سەڵاح، ھەواڵەکەی بۆ گۆڤاری (سڤیل) پشتڕاستکردەوە و کە ھەفتەی رابردوو کچێکیان بووە و خۆیشی ناوی لێناوە و دەڵێت “شووکر بۆ خوا کە کچێکی جوانی پێبەخشیووم، ناوی (لیا)ـم لێناوە”.
جێی ئاماژەیە ساڵی رابردوو ھونەرمەند ھەردی سەڵاح لەگەڵ کچێکی رانیەیی پڕۆسەی ھاوسەرگیریان ئەنجامدا، بەڵام تائێستا وێنەی خۆی و ھاوسەرەکەی لەراگەیاندنەکان بڵاونەکردۆتەوە، بەھۆی دەرنەکەوتن و نەبوونی کلیپ و گۆرانی تازەی. میدیاکان وایان بڵاوکردۆتەوە ھەردی سەڵاح لەگەڵ پرۆسەی ھاوسەرگیری وازی لەگۆرانیگوتن ھێناوە، بەڵام خۆی تائێستا ھیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






