وا بریارە لە ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە بیست و دووی نیسان، کتێبێکی دیکەی (سەدیق سەعید ڕواندزی) بە ناوی ( ھەواڵ و ڕووماڵی ھەواڵ) چاپ و بڵاوبکرێتەوە. ناوەڕۆکی ئەم کتێبە، چەند سەرنجێکی ڕەخنەییە لە بارەی ڕووماڵی ھەواڵ لە میدیاکان و جیاکردنەوەی ھەواڵ لە نا ھەواڵ و ھەروەھا زمانی داڕشتن و بایەخ و پێگەی ھەواڵ لەو سەردەمەدا.
نووسەر لە کتێبەکەیدا باس لەوە دەکات کە ئایا دەکرێ ھەموو ڕووداوێک بکرێتە ھەواڵ ؟ ھەواڵ چییە؟ چۆن ھەواڵ جیا دەکەینەوە لەو ڕووداوانەی بەھای ھەواڵیان نییە؟ ھەروەھا باس لە شوناسی ڕۆژنامەنووس دەکات ، بەو مانایەی دەکرێ بە ھەموو مایک بە دەستێک بگوترێت ڕۆژنامەنووس؟ ڕۆژنامەنووس چۆنە و تایبەتمەندییەکانی چین؟ ئەمانە و چەند بابەتێکی دیکە. شایەنی ئاماژەکردنە بەرگی کتێبەکە لەلایەن شێوەکار و دیزاینەر مامۆستا (ھێڕش مەغدید باشە) کراوە و کتێبەکە خوا یار بێت، بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی بڵاو دەکرێتەوە.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)








Discussion about this post