کتێبێکی دیکەی سەدیق سەعید ڕواندزی، بە ناوی (لە پێناوی پەروەردەدا) لەو ڕۆژانەی ڕابردووداچاپ و بڵاوکرایەوە. ناوەڕۆکی ئەم کتێبە، لە کۆمەڵە وتارێکی پەروەردەیی پەیوەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن پێکھاتووە تیایدا نووسەر بە دیدگایەکی ڕەخنەییەوە لە بارەی ھەندێک خەوش و گرفتی پەروەردەیی دەدوێت و گرفتەکان دیاری دەکات. نووسەر وەک مامۆستایەک و لە میانەی ئەزموونی پیشەی مامۆستایەتی و پەیوەندی لە گەڵ قوتابییان و قوتابخانە و پۆلدا، لە بارەی ھەندێک خەوش و گرفتی پەروەردەیی دەدوێت. بە تایبەتیش ئەو بوارانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان، بە کاری مامۆستایەتییەوە ھەیە. ناوەڕۆکی کتێبەکە لەم وتارانە پێکھاتووە: ( مامۆستای باش و سەرکەوتوو کێیە؟ وانەی بۆ فەیسبووک یان بۆ قوتابییان، پلانی پەروەردەیی و چەند سەرنجێک، کاریگەری کۆرۆنا لە سەر پرۆسەی خوێندن، وانەی ھونەر بێ مامۆستای ھونەر) ئەمانە و گەلێک وتاری دیکەش، کە دیاریکردن و ڕەخنەکردنی چەند ھەڵەیەکی میتۆدی خوێندنە لە بابەتەکانی خوێندن. شایەنی ئاماژە کردنە کتێبەکە لەلایەن کۆمەڵگەی فەرھەنگی ئەحمەدی خانێ لە سۆران، بە چاپ و دیزایینێکی جوان چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






