زانا دڵشاد دزەیی: ھونەرمەند سوھام حەسەن رایگەیاند، وازی لە گۆرانیگوتن نەھێناوە، بەڵام پارەی بەرھەمھێنانی گۆرانی نییە.
خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژ ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کە باس لەوە دەکات وازی لەگۆرانیگوتن ھێناوە، لەلێدوانێکیدا بە(سڤیل)ـی راگەیاندووە “نەوازم لەگۆرانیگوتن ھێناوە و نەتوڕە بوویمە، بەڵکو لەئێستادا دروستکردنی گۆرانییەک پارەیەکی زۆری دەوێت، ھەموو شتێک بووەتە پارە و بە پارە دەکرێ، بۆیە منیش وەکو جاران ناتوانم زوو زوو گۆرانی و کلیپ بکەم”. سوھام حەسەن گوتیشی “ئەگەر حکومەت یاخود کۆمپانیا ئەرکی بەرھەمھێنان بگرنە ئەستۆی خۆیان ئێستاش بەردەوامم لەگۆرانیگوتن”.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






