
لە کەشێکى هێمن و ئارامدا و لە 6 کاتژمێردا لە هۆڵی یەکێتى مامۆستایانى سلێمانى کۆنفرانسی هونەرمەندانى سلێمانى بۆ کۆنگرەى هونەرمەندانى کوردستان بەڕێوەچوو. ئەم کۆنفرانسە کە بەسەرپەرشتى و ئامادەبوونى راستەوخۆی لیژنەى باڵای ئامادەکارى کۆنگرە بەڕێوەچوو، تێیدا لیستى “هونەرمەندانى سلێمانى” توانیان زۆرینەى دەنگ بەدەست بێنن و بچنە کۆنگرەوە.
بەپێی راپۆرتى راگەیاندنى لیژنەى باڵای ئامادەکارى کۆنگرە، لە کاتژمێر 9ى سەرلەبەیانى تاکو 3ى دواى عەسری رۆژی سێشەممە 9/11/2010 لە هۆڵی یەکێتى مامۆستایان کۆنفرانسی هونەرمەندانى سلێمانى بە بەشدارى کۆمەڵێکى زۆر لە هونەرمەندان بەڕێوەچوو.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە کە بەڕێوەچوونى کۆنفرانسەکان بەردەوام دەبێ و 11/11 لە شارى دهۆک و 13/11 لە شارى کەرکووک بەڕێوەدەچێ، تاکو کاتژمێر 12ى رۆژی بەر لە سازکردنى کۆنفرانس دەرگاى وەرگرتنى لیست واڵا بۆ هەموو 10 هونەرمەندێکى ئەندامى کارا کە لیست پێکبێنن.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







