لە ڕوداوێکی دڵتەزێندا هونەرمەندی لاو (جێگر عەزیز) لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەقۆیەکی بەر لا چەپی سینەی دەکەوێت و ژیان لەدەست دەدات.
لە کاتێکدا هونەرمەندی جوانەمەرگ شەو سەردانی چەند هاوڕێیەکی دەکات بۆ کات بەسەربردن، لە بەرەبەیان دەبێت بەشەڕیان و لە ئەنجامدا هاوڕێیەکی لێدانێکی کوشندە بە چەقۆ لە هونەرمەند دەدات و دەبێتە گیان لەدەستدانی.
هەر ئەمڕۆ وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند کە چوار کەسمان دەستگیرکردووە و یەکێک لەوانە بکوژی هونەرمەند جێگر عەزیزە کە هاوڕێیەتی و خوێندکاری هونەرەجوانەکان بەشی سینەمایە.
جێگر عەزیز لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٢ و تا ئێستا چەند کلیپ و گۆرانی هەیە و دانیشتووی شاری هەولێر بووە.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







