کاتژمێر١٠ی بەیانی رۆژی چوارشەممەی ٢٧_٤_٢٠١١ لە گوندی ئاکۆیانی سەر بە قەزای رواندز بە ئامادەبوونی سیروان سیرینی قایمقامی رواندزو بەرێوەبەری پەروەردەی رواندزو وێنەری دام و دەزگای حکومی و حزبی و ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان و مامۆستایانی سنووری پەروەردەی رواندز فیستیڤاڵێکی فۆڵکلۆری و ھونەری کرایەوە کەتیدا ٥٩ و قوتابخانەی بنەڕەتی و ناوەندی و ئامادەیی کچان و کوڕان بەشداریان تیدا کردبوو،
، ئەمەش زیاتر بە مەبەستی زیندووکردنەوەی فۆڵکلۆری کوردی و خۆشەویستکردن و ناساندنی بە نەوی تازە ، ژمارەیکی زۆر لە خەڵکی رواندزو دەوروبەری سەردانی ئەم فیستیڤاڵەیان کرد . ئەمەش یەکەمین جارە بەم شێوەیە فیستیڤاڵیکی فۆڵکلۆری و ھونەری لە شاری رواندز ئەنجام بدرێت . تیدا کەلوپەلی کۆن و کاری ھونەری ودەستڕەنگینی باب و باپیران و خواردنە کوردەواریەکان نمایشکرابوو ، تا ئێوارە ھەمان رۆژ بەردەوام بووبووبە جێگای دڵخۆشی قوتابیان و مامۆستایان .
یاسین برایم _ رواندز
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







