سەیوان سەعیدیانى شێوەکار و دیزاینەر لە نوێترین پرۆژەى خۆیدا بەنیازە لەیادى کیمیابارانى هەڵەبجە پرۆژەیەکى نەتەوەیی لەو شارە بەڕێوەبەرێ. لەمبارەیەوە سەعیدیان گوتى: دوابەدواى ئەوەى لە 45 شار و شارۆچکە و لە 14/2 پرۆژەى بەنەتەوەیی کردنى سێوى مێخەکڕێژم بەڕێوەبرد، بەنیازم بۆ 16/3 لە ساڵیادى کیمیابارانى هەڵەبجە پرۆژەیەکى هونەرى و نەتەوەیی لەو شارە بەڕێوەبەرم، کە تێیدا 5000 جووت پێڵاوى جۆراوجۆری تەعبیرکەر لە 5000 شەهیدەکە بەکاردێنم و هەر لەو پرۆژەیەشدا چەندان کارى دیکەى هونەرى تێکەڵى پرۆژەکەم دەکەم، هیوادارم سپۆنسەرێکم دەست دەکەوێ و ئەو پرۆژەیە بەڕێوەببەم.
شیاوى گوتنە سەیوان سەعیدیان جگە لەو کارە هونەرییانە تا ئێستا چەندان کارى گەورەى دیزاینى ئەنجامداوە.
مەسعودى مەلا هەمزە
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






