لە شەش ساڵی تەمەنی هونەرییدا ئەستێرەی پۆپ ( تەیلەر سوێفت) چەندین كاری هونەریی ناوازەی پێشكەش كردوە, دوایین بەرهەمی ئەم هونەرمەندە شۆخوشەنگە ئەلبومێكی گۆرانییە بەناوی ( رێد) كە لە ناوەراستی ئەم هەفتەیەدا بڵاوی دەكاتەوە.
لە لێدوانێكی رۆژنامەییدا تەیلەر سویفتی تەمەن 22 ساڵ و خاوەن 5 خەڵاتی گرامی وتی: ئەلبومە نوێكەی باشترین ئەلبومە تا ئێستا بەرهەمی هێناوە, رونیشیكردەوە گۆرانیەكانی ئەلبومەكە گێڕانەوەی ژیانی تایبەتی خۆیەتی لە 2 ساڵی رابردوودا.
سویفت ئاماژەی بەوە كرد ژیان چەندین هەوراز ونشێوی و سەرەتاو كۆتایی لە خۆ دەگرێت بەڵام گرنگ ئەوەیە سود لە هەموو وانە و ئەزمونەكانی ژیان وەربگرین بەئاراستەی چێژوەرگرتن لە ژیان هەموو بەسەرهاتەكانی. لە ساڵی 2010 دا تەیلەر سویفت ئەلبومی گۆرانی ( Speak Now) ی بڵاوكردەوە كە پرفرۆشترین ئەلبومی ساڵ بوو.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






