چەند ڕۆژێکە لێرە و لەوێ کەسێک بەناوی حوسەینی کەریمی کەمپینێکی دەست پێکردووە و لە ڕێگەیەوە پارە کۆدەکاتەوە. کەمپینەکە بەناوی ناسری ڕەزازیەوە دانراوە و هونەرمەند ڕەزازیش بێئاگایی خۆی لێدەردەبڕێت و دەڵێت “هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نییە”.
ڕەزازی لە ڕێگەی فەیسبووکەکەیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و داواش لە هەموو هاوڕێ و فانەکانی دەکات لای خۆیان بڵاوی بکەنەوە.
دەقی ڕونکردنەوەکەی ڕەزازی:
بەڕێزان، دۆستان و ھاوڕێیان و لایەنگرانی دڵسۆزی من، کابرایەک کە ناوی حسەین کەریمی یە، لە سەر تۆڕی ئینتێرنێت، کەمپینگێکی بەناوی منەوە داناوە و پارە لە خەڵک وەردەگرێت. تکایە ئەمە ھیچ پێوەندییەکی بە منەوە نییە و تەنیا بۆ ناوزڕاندنی منە. من نە دەیناسم نە دەزانم کێیە! من ئەمشەو بە دەنگ و ڕەنگ شیکردنەوەیەک لەسەر ئەم کارە نالەبارە دادەنێم و زیاتر ڕوونی دەکەمەوە کە مەبەستی ئەمانە چییە و دەستی چ لایەنێکی لە پشتەوەیە. تکایە ھاوڕێیان ھەمووتان بڵاوی بکەنەوە. سپاس بۆ ئێوەی بەڕێز!
ناسر ڕەزازی
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






