مەلیسە و ساشا کچەکانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باراک ئۆباما و هاوسەرەکەی خاتوو میشێلە بۆیان نییە فەیسبووک بەکاربهێنن. فامیلی ئۆباما ئەم هەفتەیە لە دیدارێکی People Magazine ڕایانگەیاند.
بە گوێرەی قسەکانی سەرۆک کچەکانی تێگەیشتنیان بۆ بڕیارەکەی دایک و باوکاین هەیە و ڕێزی لێدەگرن ” بۆچی ڕێگا بدەین کۆمەڵێک خەڵکی نەناسراو بێنە ژیانمانەوە و هەموو شتێکمان لەبارەوە بزانن” پرسیارێک بوو کچەکانی ئۆباما لە باوکیان کرد. کچەکان ئێستاکە ١٠ ساڵ و ١٣ ساڵ تەمەنیانە، ئۆباما ووت “ئێمە دوای چوار ساڵی تر سەیر دەکەین ئەوان چۆن سەیری ئەم دۆخە دەکەن”.
سەرۆک و هاوسەرەکەی لە دیدارەکەدا باسیان لە سەیرکردنی تەلەفزیۆن کردووە. ئۆباما دەڵێت ” من وەک ئەوانی تر نیم لە خێزانەکەمدا، من زیاتر سەیری زینجیرە پۆلیسییەکان و تاوانەکان دەکەم وەک Boardwalk Empire وە Homeland لە کاتێکدا میشیلە و مناڵەکان زیاتر و بە حەزێکی زۆرەوە سەیری کۆمێدی Modern Family دەکەن.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







