ئەم کتێبە لە نووسین و ئامادەکردنی مامۆستا “جەمال بابان”ـە و یەکێکی تری ئەو کتێبانەیە کە ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.
کتێبەکە لە دوو بەش پێک ھاتووە، لە بەشی یەکەمدا “لە کەشکۆڵی قسەخۆشاندا” کۆمەڵێک بەسەرھات و گێڕانەوە ھاتووە کە ھەندێکی زۆریان خودی نووسەر لێیان نزیک بووە و ھەندێکی تریشیان کۆی کردوونەتەوە. ئەو بەسەرھاتانەی کە لەم کتێبەدا ھاتوون، پەیوەستن بە باری کۆمەڵایەتی و کۆمەڵێک کەسایەتی ناوچەکانی کوردستان بەگشتیی و شاری سلێمانی “وەک خاڵە ڕەجەب و ئەحەی کڕنوو” بەتایبەتی. یەکێک لەو پەیامەی کە ئەم کتێبە ئاشکرای دەکات، ئەمەیە کە زۆربەی کەسایەتییە ناودار و تایبەتەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری، قسەخۆش بوون و حەزیان بە گاڵتەوگەپ کردووە، ھەر لەبەر ئەمەشە کە مامۆستا جەمال بابان لە بەشی دووەمدا “لە گوڵزاری شیعری کوردیدا” ئەمەی سەلماندووە کە لەناو شاعیرە ناودارەکانی کوردیشدا، ئەم بەزم و خۆشییە ھەبووە و کۆمەڵێک بەرھەمی ناوازەی ھەندآ لە شاعیرانی کوردی، لەم کەشکۆڵەدا کۆکردووتەوە.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






