مەنسوور جیهانی ـ کلیپی گۆرانی “پێغەمبەری بەخشەندە” بە ئاوازدانەری و بە دەنگی گۆرانیبێژی کورد “پەیام عەزیزی”، بە دابەشکردنی موزیکی “فەردین لاهوورپوور” و لە دەرهێنانی “ڕەزا حەسەنی” بڵاوکرایەوە.
کلیپی گۆرانی “پێغەمبەری بەخشەندە” بە ئاوازدانەری و بە دەنگی گۆرانیبێژی کورد “پەیام عەزیزی”، بە دابەشکردنی موزیکی “فەردین لاهوورپوور”، بە شیعری “شیوا فەزلعەلی”، بە هاوکاری ژەنیارانی ئۆرکستڕای ئەستەنبووڵ، لە دەرهێنانی “ڕەزا حەسەنی” و لەسەر داوای “بنکەی نەتەوەیی سەبر” (ئاشتی، لەخۆبردویی و ڕەزامەندیی) بە کەڵک وەرگرتن لە وێنەی کەسایەتییەکان و لۆکەیشنەکانی شارەکانی کرماشان و بێستوون بڵاوکرایەوە.
لەم کلیپەدا، وێنەگرتن لە بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو ڕەوانشاد “خەیروڵڵا گوڵدەستە” و بنەماڵەی مەحکووم بە سێدارە، بە هەواهەنگی و هاوکاریی شۆڕای چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی کرماشان ئەنجامدرا و وێنەگەلێکی زۆر جوان و بێوێنە لەوان لە نێوان وشەکان و وێنەی “پەیام عەزیزی” بە باشی مۆنتاژ کراوە کە مەحکووم بە سێدارە، بە ڕەزامەندیی و لێبوردەیی بنەماڵەی بەڕێزی کوژراو، دوای 9 ساڵ مانەوە لە زیندان، لە حوکمی تۆڵەسەندنەوە ڕزگاریی بوو.
ستافی ئامادەکردنی کلیپی گۆرانی “پێغەمبەری بەخشەندە” بریتین لە:
گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر: پەیام عەزیزی، دابەشکردنی موزیک: فەردین لاهوورپوور، ژەنیاران: ئۆرکستڕای ئەستەنبووڵ، تۆمارکردن، میکس و مەسترینگ: ستۆدیۆی ئەستەنبووڵ، شاعیر: شیوا فەزلعەلی، دەرهێنەر: ڕەزا حەسەنی، یاریدەدەری دەرهێنەر: بێنیامین زاهیدی، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: مەهیار میرجەلالی، وێنەگر: حوسێن حوسێنی ئەسیل، یاریدەدەری وێنەگر: مەجید قادری، مۆنتاژ: محەمەد خەلەفی، فۆتۆگرافەری کاوێری گۆرانی و بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پلاتفۆڕمە موزیکییەکان: پوویا عەتارییە و بەرهەمێهنەر: “بنکەی نەتەوەیی سەبر” (ئاشتی، لەخۆبردویی و ڕەزامەندیی).
بۆ زانیاری زیاتر:
https://www.youtube.com/watch?v=zlHgpCWZ6-8
https://telegram.me/payamaziziofficial
https://www.instagram.com/payamaziziofficial/