کانی هەڵەبجەیی وەک وەفایەک بۆ ڕوحی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە بۆ یەکەم جار گۆرانییەک بە دەنگی خۆی تۆمار دەکات. لە پەیوەندییەکی تایبەتدا کانی ڕایگەیاند ” ئەمە یەکەم کاری هونەریمە، هەرچەند من گۆرانیبێژ نیم بەلام ئەمە حەزیکی خۆم بوو کە ماوەیەکی زۆرە بە نیاز بووم بەدی بینم و لە ڕێگەیەوە گۆرانییەک پێشکەشی شەهیدانی هەلەبجە بکەم “.
ئەوەی شایانی باسە ئاوازی کاری کلیپکردنی ئەم گۆرانییە گەیشتە قۆناغی کۆتایی، لەلایەن یاد میدیا کاری وێنەگرتن و دەرهێنانی بۆ ئەنجام دراوە، باڤل سەرهەنگ ئاوازی بۆ داناوە و گۆرانیەکە لە هۆنراوەی کانی هەڵەبجەیی خۆیەتی. پێشبینی دەکرێت لە یادی هەڵەبجە لە سەرجەم کەناڵەکان پێشکەش بکرێت.
ئامادەکردنی هەواڵ : سیزار جاف