گوشراوه‌ی گێزه‌ر بۆ نه‌رم کردنی قژ
سێ بۆ چوار که‌وچکی گه‌وره گوشراوه‌ی گێزه‌ر
یه‌ک که‌وچکی بچوک ئاوی لیمۆ
یه‌ک که‌وچکی بچوک ئاوی گوڵاو
چۆنیه‌تی ئاماده‌کردن و به‌کار هێنانی
گوشراوی گێزه‌ره‌که که‌مێک بکوڵێنه تاکو که‌مێک خه‌ست ئه‌بێته‌وه ،پاشان که‌ره‌سه‌کانی دیکه‌ی تێکه‌ڵ بکه ، دواتر بۆ ماوه‌ی ده خوله‌ک به‌م گیراوه‌یه قژه‌که‌ت دابهێنه ورده ورده هه‌ست ده‌که‌یت که قژه‌که‌ت شێوه‌یه‌کی نه‌رمی وه‌رگرتوه پاش پازده خوله‌ک ئه‌توانیت قژت بشۆیت ئینجا هه‌ست ئه‌که‌یت که قژت چه‌ن نه‌رم و جوان بووه .
چه‌ند زانیاریه‌ک بۆ قژی ووشک
خانمی ئازیز میوه‌ی (ئاڤوکادۆ) باشترین میوه‌یه که‌ده‌وڵه‌مه‌نده به‌چه‌ند ڤیتامینێکی سود به‌خش بۆ پێست بۆ قژ… هتد.
ئێستا تۆ ئه‌توانیت سودی لێوه‌رگریت بۆ قژت ئه‌گه‌ر به ده‌ست ووشکی قژته‌وه ده‌ناڵێنیت.
که‌وتۆته سه‌ر پرچت ئه‌گه‌ر درێژ بێت ئه‌وا دوو بۆ سێ ئاڤۆکادۆت ئه‌وێت ، پاشان ئاڤۆکادۆکه به شێوه‌یه‌کی جوان بڵاوی بکه‌ره‌وه به‌سه‌ر بێخی سه‌رتا و قژه‌که‌تی باش پێ چه‌ور بکه‌ن وبه شانه دایبهێنه .
پاش ئه‌وه سه‌رت به کڵاوێکی نایلۆن ببه‌سته وله دوای ئه‌وه‌ش خاولیه‌ک له‌سه‌رتان بئاڵێنن بۆ ماوه‌ی 1 کاتژمێر تا باش گه‌رم ببێت و ئاره‌ق بکاته‌وه .
دوایی به شامپۆیه‌کی تایبه‌ت به پرچی ووشک بیشۆ ، ئه‌گه‌ر کاتت ههبووپاش ئه‌وه حه‌مام زهیتێکش بکه ئه‌و کاته پرچت ببینه چه‌ن جوان و بریقه‌دار ئه‌بێت و له وشکی ڕزگارت ئه‌بێت .
خانمه جوانه‌که ئه‌م کارانه به دڵنیاییه‌وه ئه‌توانیت مانگی جارێک به‌کاری بهێنیت له زستاندا ئه‌توانیت دوو جار ئه‌نجامی بده‌یت.
هیوادارم سودی لێ وه‌رگرن
شــــه‌م جلال