نوسینی/ کامەران سالح : یاریگای سلێمانی (مەلعەبەکە) لە ماوەی چەند سالی حکومڕانی کوردیدا چەندین و چەندین جار لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان یان لەلایەن حیزبەوە بودجەی گەورەی بۆ تەرخانکراوە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە و چاککردنی کەموکوڕییەکانی بەجۆرێک کە ببێتە یاریگایەکی مۆدێرن کە شایستەی مێژوی وەرزشی شاری سلێمانی بێت بەتایبەتی بۆ ئێستا کە سەرجەم یاریزانان و یەکێتی تۆپی پێی عێراق سەیری یاریگاکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی یارییە نێودەوڵەتییەکانی تیا ئەنجام بدرێت ، بەڵام ئەم یاریگایە ھەر نۆژەن نەکرایەوە و چەندین کەموکوڕی تیایە کەلام شەرمە باسیان بکەم چەنکە زۆر جارو لەچەندین نوسینی تردا ئاماژەیان پێ دراوە بەڵام بە ئاواتی ئەوەی بەرپرسەکانمان ئەم نوسینە بخوێندنەوە باسیان دەکەم ، یاریگای سلێمانی تا ئێستا شاشەی گەورەی تیا نییە و کەموکوڕی زۆری ھەیە لە ڕوی ڕوناککەرەوەکانی لەگەڵ کەمی کارگوزارەکانی و کەموکورتی لە شوێنی خۆگۆڕینی یاریزاناندا ، دواین کەموکوڕیش ئەوەیە کە ماوەیەکی زۆرە چەندین شێلمانی قورس لەسەر تاتانی یاریگاکە دانراوە بەمەبەستی دروستکردنی سەقفێک بۆ شوێنی دانیشتنی سەرەکی یاریگاکە بەڵام دوای چەندین مانگ لە بونی ئەو شێلمانانە و بڕین و لەحیمکردنیان لە سەر تارتانەکە ئێستا جێبەجێکارانی ئەو پرۆژەیە بۆیان دەرکەوتووە کە ناتوانن ئەو سەقفە دروست بکەن و ئیشەکەیان شکستی ھێناوە ، لای ئێمە شتێکی ئاساییە کە ببینین جێبەجێکاری پرۆژەیەک ئیشێک بگرێتە دەست کە ناتوانێ جێبەجێی بکات یان بە نیوە ناچڵی جێ بەجێی بکات بەڵام ئەوەی سەیرە لامان ئەوەیە کە ئەو لایەنانەی کە ئەو بودجانە تەرخان دەکەن بۆ ئەو یاریگایە حکومەت بێت یان حیزب ناپرسنەوە کە ئەو پارەیە چۆن سەرف دەکرێت و چیی لێھاتووە یان ناپرسنەوە بۆ تا ئێستا یاریگای سلێمانی ئەو کەم و کوڕیانەی ھەر ماوە ؟ ھیوام ئەوەیە کە ھیواکەم ھەر ھیوا نەبێت و لێپرسراوان سەردانی ئەو یاریگایە بکەن و لێپرسینەوە لە ھۆکارەکانی دواکەوتنی نۆژەنکردنەوە بکەن و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن کە پرۆژەکەیان گرتۆتە دەست .