من ئێستا
بیر لەتۆ ناکەمەوە
ئێستا هەرگیز خۆم
لە جۆلانەی
خەمی تۆدا ڕاناژێنم
ێستا نە بۆ تۆ
ئەڕوانم ،و
نە شیعربۆ تۆ
ئەهۆنمەوە
ێستا پەنجەرەکەم
بۆ بینینی تۆ
ناکەمەوە ،و
بۆ ئامێزت خەیاڵێکیش
نامباتەوە
ئستا من و تۆ
تەواو تەواو
لەیەکتری دابراوین.
تۆ تۆ تۆ
ئای لەو هەموو
تۆز و چلکەی لەسەر
باڵای تۆ نیشتوە
هەر ئەڵێی
ژورەکەی دایکی
ساندرێلایت، و
کلیلەکەت لە گیرفانی
باوەژندایە
ئای لەتۆ
چەند کۆنبووی
چەند پیر بووی تۆ
گەنجیم……
ئەفسانە سرووش