دوو شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 30, 2023
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە دەرهێنانی “شەوکەت ئەمین کورکی” ئامادەی نمایش کردنە

    فیلمی سینەمایی “ئەزموون” له شاری ئه‌بووزه‌بی لە وڵاتی ئیماڕات نمایش کرا

    لە سێگۆشەی جیهانیی «قەڵای هەولێر»، «کەتیبەی بێستوون» و «هەورامان» تا پاراستنی زمان، ژن، ژینگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان زانایاندا

    عەباس غەزالی: محەمەدی ماملێ هونەرمەندێکی ڕەسەن و دڵسۆزی نەتەوە و نیشتیمانه‌که‌ی بوو

    بانگه‌وازی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکوک” بڵاوکرایه‌وه

    بانگه‌وازی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکوک” بڵاوکرایه‌وه

    “دەروازەی خەونەکان” لە حەفتا و سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” وەرگیرا

    “دەروازەی خەونەکان” لە حەفتا و سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” وەرگیرا

    فیلمی “ئەزموون” نوێنەری عێراق لە ئۆسکاری 2023 لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا نمایش کرا

    فیلمی “ئەزموون” نوێنەری عێراق لە ئۆسکاری 2023 لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا نمایش کرا

    هه‌ڵبژێردراوانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «دهۆک» ناسێندران

    هه‌ڵبژێردراوانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «دهۆک» ناسێندران

    لەلای من (ئەژی حەمە نوری) باشترین ئەکتەری فێستێڤاڵی شانۆی ھەولێر بوو

    لەلای من (ئەژی حەمە نوری) باشترین ئەکتەری فێستێڤاڵی شانۆی ھەولێر بوو

    ناساندنی ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک”

    ناساندنی ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک”

    گرنگیدان بە بەرهەمەکانی “ئینگمار بێرگمان” و سینەمای سوید لە فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک”

    گرنگیدان بە بەرهەمەکانی “ئینگمار بێرگمان” و سینەمای سوید لە فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک”

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    سەردەمی کۆتاییهاتنی دیکتاتۆرییەت لە ئێران!

    کە زۆر هات قەواڵە بەتاڵە

    دەسەڵات و جیاکاری ناوچەیی

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئێران.. ئالتەرناتیڤی دیموکراتیک لە تاقیکردنەوەدا!

    رەزا شـوان: کات و شوێن لە چیرۆکی منداڵان

    رۆڵـی گـرنگی مامۆسـتایـان

    خـەڵاتگـرانی (نـۆبـڵی ئـەدەبی منـداڵان ـ ٢٠٢٢)

    خـەڵاتگـرانی (نـۆبـڵی ئـەدەبی منـداڵان ـ ٢٠٢٢)

    تیشکێک لەسەرئەلبومەکەی خالید ڕەشیدو قسەیەکیش لەبارەی ئەنفالی ھونەری کوردی

    ئەوە خالید ڕەشید خەریکی چییە؟

    ئەودیووی جێندەر

    ئەودیووی جێندەر

    چۆن بتوانین بڕوابەخۆبوون بۆ مندالەکانمان دروست بکەین؟

    ڕێگەکانی وانە وتنەوە لە باخچەی منداڵاندا

    شوناسی ژن لەکۆمەڵە شیعری پاییزە یاد دا

    پشت لە مرۆڤ و ڕوو لە کتێب

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    نامۆ

    نامۆ

    پیتێک لە دەروازەی چەند ڕێگەیەکی وانە وتنەوەدا

    خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە..

    خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە..

    ویترین

    وڵاتی باران

    ویترین

    ویترین

    پرسیارە بێ وەڵامەکان

    زەنگیانەی ئاویی

    هانـدانی منـداڵان بـۆ نووسیـنی چـیرۆک.. رەزا شـوان

    هانـدانی منـداڵان بـۆ نووسیـنی چـیرۆک.. رەزا شـوان

    دیداری ئەدەبی منداڵان

     ڕۆژێکی نمونەیی لە باخچەی منداڵاندا

    ئـەدەبی منـداڵان..

    ئۆپەرێتی: سلێمـانی لە دڵدایە

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئێران.. شەڕێکی قورسی دژ بە دیکتاتۆرییەت!

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    دەستگیکردنی مەلایەک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ٤ مناڵ لە مەغریب

    پێـشێلکـردنی مافەکانی منـداڵانی کورد..

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵەهەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    گرنگییه‌كانی دیالۆگ لە چیرۆکی منداڵاندا..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

  • میدیاکان
No Result
View All Result

Home وتار و بیروڕا وتار و بیروڕا

سانسۆر ،سه‌رچاوه‌ی داهێنان وشک ده‌کات

CHRA.TV by CHRA.TV
27/06/2013
in وتار و بیروڕا
2 0
0
1
SHARES
83
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ئه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌روێشیان
وه‌رگێڕ بۆ کوردی : ڕێناس جاف
وه‌رگێڕ و چه‌ند په‌یڤێک: به‌ سه‌رنج به‌و ڕه‌وش و دۆخه‌ هه‌ره‌هه‌ستیار و ناسکه‌ی باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و خاسما ده‌ڤه‌ره‌که‌ی بن حوکمی ئێمه‌ی کورد(هه‌رێمی کوردستان)دا کێشاوه‌ و ناحه‌زانیش هه‌رده‌م هه‌وڵی تێوه‌گلاندن و قۆستنه‌وه‌ی که‌مایسی و لادانه‌کانمان ده‌ده‌ن و به‌زه‌قی چاویان له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ که‌م و کوڕیی ده‌سته‌ڵاته‌ ساواکه‌ی هه‌رێمه‌،

پێویسته‌ کورد و ده‌سته‌ڵاتی کوردی سه‌رده‌مییانه‌تر و دیمۆکراسییانه‌تر هه‌نگاو بنێ و هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لای خۆی بخاته‌ گه‌ڕ بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نییانه‌تر و کراوه‌تر که‌ له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌کانی مرۆی سه‌رده‌میشدا بگونجێ . ڕه‌نگه له‌و پێناوه‌دا ‌حوکوومه‌ت تووشی کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ش بێت و کێشه‌ و ئارێشه‌یش چێ بێت؛به‌ڵام کردنه‌وه‌ و ئاوه‌ڵاهێشتنه‌وه‌ی ده‌لاقه‌ و ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ڕه‌خنه‌ و ڕه‌خساندنی هه‌له‌که‌ بۆ خه‌مخۆرانی گه‌ل و نیشتیمان و ڕووناکبیران،گه‌وره‌ترین ڕاژه‌ و خزمه‌تی حوکوومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتی‌ کوردیی ده‌کات و کۆمه‌ڵگه‌یش له‌ په‌نابردنه‌ به‌ر زمانی زبر و ئاوێته‌ به‌ توند و تیژی لا ده‌دات. ڕه‌خنه‌ و زمانی ڕه‌خنه‌ گه‌ر پشت ئه‌ستوور به‌ بنه‌ما بنچینه‌ییه‌کانی خۆی بێت،هه‌رده‌م کۆمه‌ڵگه‌ به‌ره‌و تازه‌گه‌ری و گۆڕان و به‌خۆداچوونه‌وه‌ پاڵ پێوه‌ ده‌نێ و نه‌ک به‌حاڵی کۆمه‌ڵ زیانمه‌ند نابێت‌ بگره‌ ڕاست له‌ خزمه‌ت قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی کۆمه‌ڵگه‌دایه‌ و به‌رگی نوێ مانه‌وه‌یش به‌وه‌ریدا ده‌کات.به‌پێچه‌وانه‌وه‌،داخستنی ده‌رکه‌ی ڕه‌خنه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ ،سانسۆر له‌ ناو ده‌سته‌ڵاتدا دروست ده‌کات و به‌ وته‌ی گه‌وره‌نووسه‌ری کوردی فارسینووس “ئه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌روێشیان”، “سانسۆر،سه‌رچاوه‌ی داهێنان و تازگه‌ری وشک ده‌کات”. بۆیه‌ ده‌سته‌ڵاتی کوردی که‌ هێشتاکه‌یش ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ کۆنترۆڵی زۆر ده‌زگه‌ و ناوه‌ند و که‌ناڵی چاپه‌مه‌نی،میدیایی و ڕاگه‌یاندن ده‌کات و جارێ ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ و که‌ناڵی بێ لایه‌ن به‌ مانا و واتا ڕاستینه‌که‌ی بوونی نییه‌ ،با هه‌میشه‌ ڕۆچنه‌یه‌ک بۆ ڕه‌خنه‌ ئاوه‌ڵا بهێڵێته‌وه‌‌ و حسێبی دوژمنایه‌تیکردن بۆ ڕه‌خنه‌گر نه‌کات و ترسی له‌ ڕه‌خنه‌گرتن نه‌بێت ته‌نانه‌ت گه‌ر ڕه‌خنه‌که‌یش په‌رده‌ له‌سه‌ر زۆر ڕاستیی تاڵی ناو کۆمه‌ڵگه‌ و که‌ین و به‌ینه‌کانی ناو بازنه‌ی ده‌سته‌ڵات هه‌ڵبداته‌وه‌. حوکوومه‌ت و ده‌سته‌ڵات گه‌ر به‌ چه‌کی گوشار و زه‌خت و زۆر به‌ره‌نگاری ده‌نگی ڕه‌خنه‌گر ببێته‌وه‌ ،ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ خۆی زێتر له‌ ملهوڕییه‌ت و دیکتاتۆرییه‌ت نزیک ده‌کاته‌وه‌ و هه‌ر به‌دوای ئه‌وه‌یشدا که‌لێنێکی گه‌وره‌ له‌ نێوان ده‌سته‌ڵات و جه‌ماوه‌ردا دروست ده‌بێت و سه‌ره‌نجامیش ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ به‌ره‌و ملشکان و له‌ناوچوون په‌لکێش ده‌کات. بۆ ئێمه‌ی کورد و حوکوومه‌ته‌ ساواکه‌ی هه‌رێمی کوردستان که‌ هێشتاکه‌ خاوه‌نی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ریتین و تازه‌ ده‌مانه‌وێ یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و تێپه‌ڕاندنی نه‌ریت و خۆنزیککردنه‌وه‌ له‌ مۆدێڕنیته‌ بهاوێین، با به‌ گیانێکی سه‌رده‌مییانه‌ و یه‌کترقه‌بووڵکردنه‌وه‌ کار بۆ ئه‌م گرینگه‌ بکه‌ین و یه‌که‌مین خشته‌کان به‌ جوانیی و ڕێک و پێکی و سفت و سۆڵی دانێین و قه‌ت خۆ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات و حوکوومه‌ته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌ڵنه‌سه‌نگێنین و له‌ ده‌ستکه‌وت و ئه‌زموونی توێژی ڕۆشنبیری ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ و گه‌لانی خاوه‌ن سیسته‌می دیمۆکراسییه‌ت‌ که‌ڵک وه‌ربگرین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی نووسه‌ری مرۆخۆشه‌ویست و کوردپه‌روه‌ری فارسینووس “ئه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌روێشیان” له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌فتاکانی هه‌تاوییدا (نێوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کانی زایینی)بۆ دۆخی ڕۆشنبیری و چاندیی ئێران وێنای ده‌کات و ده‌یخاته‌ پێش چاو،ڕاست هه‌ر بۆ ئه‌مڕۆکه‌یش پاش تێپه‌ڕینی نزیکه‌ی‌ 20 ساڵان و له‌ نه‌وه‌ده‌کانی هه‌تاوی(2013 )دا هه‌ر هه‌مان ڕه‌وت و ڕه‌وش به‌ ڕاست ده‌گه‌ڕێ و هه‌تا دێت له‌ ناو ڕژێمی ئیسلامیی بن حوکمی وه‌لایه‌تی فه‌قێدا فره‌تر په‌ل و پۆ ده‌هاوێژێ و هه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه‌ ساڵانه ده‌رکه‌ی ده‌یان ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی و چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ و په‌خشکار تووشی داخران و سه‌دان نووسه‌ر و ڕووناکبیریش زیندانیی و ئاواره‌ و په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران ده‌کات.‌ سانسۆر،ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ زێتر باڵ به‌سه‌ر هه‌موو بواراندا ده‌کێشێ و ته‌نانه‌ت‌ هه‌تا قسه‌ی سه‌ر زاری ناو ماڵانیش ده‌چێته‌ پێش. خوێندنه‌وه‌ی من بۆ ڕه‌وشی ئێستای چاندیی و فه‌رهه‌نگیی ئێران ئه‌و ڕاستییه‌مان لا ئاشکرا ده‌کات که‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ له‌ بن نسێی ئه‌و هه‌وا مژاوییه‌دا کراوه‌نه‌وه‌یه‌ک ڕوو بدات.به‌ڵام لایه‌نێکی تری نووسینه‌که‌ی ده‌روێشیان ڕووی له‌ په‌ره‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێب و به‌رهه‌می بێ ناوه‌ڕۆک و که‌م بایه‌خ و نامۆیی کۆمه‌ڵگه‌ به‌رامبه‌ر نووسه‌ر و ڕووناکبیری ڕاستینه‌ و به‌رهه‌می گرانبایی و زه‌نگینی ئه‌و توێژه‌ی کۆمه‌ڵه‌‌ که‌ ئه‌مه‌شیان دیسان سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌ر بوونی هه‌مان سانسۆری توند و تۆڵ و هه‌مه‌ لایه‌نه‌یه‌ که‌ جگه‌ له‌ بازنه‌ی “خودی” و نووسه‌ری خودی ئیزن به‌ که‌سی تر نادات و به‌داخه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وسار و کۆنترۆڵی هه‌موو ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌بن ده‌سته‌ڵاتی ڕژێمدایه‌، زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵ له‌ خه‌و کراوه‌ و باری هه‌ره‌گران(قورس)ی ئابووریی و ڕه‌وشی ژیان و گوزه‌رانی جه‌ماوه‌ریش ئه‌و باره‌ ناهه‌مواره‌ی ئه‌وه‌ندی تر قورستر و گرانتر کردووه‌ و جه‌ماوه‌ر به‌دست ئه‌و دۆخه‌ سه‌خڵه‌ته‌وه‌ ناڵانه‌ و ته‌نانه‌ت گه‌ر نووزه‌ و توانا و تاقه‌ت و وره‌یه‌کیش مابێته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ کزه‌،به‌رگوێ نایه‌ و ناوێرێ خۆی ده‌ربخات چوونکه‌ چه‌کی سه‌رکوت و داپڵۆسین ئه‌وه‌نده‌ به‌زه‌بره‌ که‌م که‌س ده‌وێرێ ده‌نگی هه‌ڵبڕێ و دادێک بکات. له‌به‌ر گرینگیی ئه‌و بابه‌ته‌ و بایه‌خی بۆ ئه‌مڕۆی ئێمه‌ی کورد ،له‌ خواره‌وه‌ ده‌قی وه‌رگێڕدراوی نووسینه‌که‌ی مامۆستا”ده‌روێشیان”تان ده‌خه‌مه‌ به‌ر دیده‌.ڕاسته‌ بابه‌ته‌که‌ زێتر په‌یوه‌ندی به‌ دونیای ئه‌ده‌به‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام له‌و ڕۆژهه‌ڵاته‌ی ئێمه‌ی تیا ده‌ژین،هه‌موو شتێک به‌ سیاسی کراوه‌؛چوونکه‌ ئازادیی ڕاده‌ربڕین سنوورداره‌ و تابۆکان زۆر.
****
زۆر جار له‌ لایه‌ن هۆگر و داژدارانی چیرۆک و ڕۆمانه‌وه‌ ئه‌م پرسیاره‌ دێته‌ ئاراوه‌ که‌ بۆچی به‌م ڕۆژانه‌ چیرۆک یان ڕۆمانێک که‌ بتوانێ هه‌ژان و ته‌کانێک بخاته‌ ناو دڵی خوێنه‌ر ،حه‌ز و شۆقێکی پێ ببه‌خشێ و تووشی تێڕامان ،هزرین و بیرکردنه‌وه‌ی بکات،به‌رچاو ناکه‌وێ. هه‌ندێجار چیرۆکێکمان به‌ردیده‌ ده‌که‌وێ که‌ ده‌ڵێی به‌ش و پارێکی قرتێندراوه‌ و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی تێدا بزره‌ و ڕوون نییه‌ به‌دوای چیدا ده‌چێ. هۆکار چییه‌ که‌ چیرۆک و ڕۆمانه‌ بێ ناوه‌ڕۆک و ساده‌ و ساکاره‌کان که‌ باس له‌ بێ بایه‌خترین و سووک و چرووکترین پرسه‌کانی ژیانی مرۆ ده‌که‌ن،تا دێت زێتر جێی خۆ ده‌که‌نه‌وه‌ و گه‌نج و لاوی هۆگری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ئێمه‌ به‌ خۆوه‌ مژول و سه‌رقاڵ ده‌که‌ن؟ بۆچ بڕێک چیرۆک ئه‌وه‌نده‌ بێ سه‌ر و به‌ره‌‌ و جاری وایه‌ به‌رگی خوازه‌ و میتافۆری ئاڵۆزی ده‌کرێته‌ به‌ر که‌ ئیتر تێگه‌یشتنی زۆر چه‌توون و زه‌حمه‌ت ده‌بێت؟ ئایا پاره‌ خه‌رجکردن ئه‌ویش له‌ ڕه‌وش و دۆخی ئێستادا و به‌و داهاته‌ی ئێستێ هه‌مانه‌، بۆ کڕینی کتێبی ئه‌وتۆ که‌ دیار نییه‌ لای خودی نووسه‌ر هه‌مان ده‌قی سه‌ره‌کیی بێت یان نا،کارێکی شیاو و گونجاوه‌ ؟
تابه‌وێ په‌یوه‌ندی به‌ زانیاریی من و ئه‌و لقه‌وه‌ هه‌بێت که‌ هۆگریم پێوه‌ هه‌یه‌،وه‌رامه‌که‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌: تارمایی دزێوی سانسۆر سێبه‌ری خستۆته‌ سه‌ر سیمای ناسک و له‌رزۆکی ئه‌ده‌بی چیرۆک و ڕۆمانی مه‌. ئه‌و به‌ره‌ و جیله‌ی منیشی تێدا جێ ده‌بێته‌وه‌ (منیش ده‌گرێته‌وه‌)،له‌ بن نسێی شووم و ڕه‌شی ئه‌و تارماییه‌دا له‌دایک بووه‌ و پێگه‌یشتووه‌. ساڵه‌های ساڵه‌ که‌ به‌رگوێمان ده‌که‌وێ: ” چه‌ند ڕسته‌یه‌کی ناو ئه‌م کتێبه‌یان لا بردووه‌.”،”ئێره‌ خاڵ چن کراوه‌.”، ” ئه‌م چه‌ند ڕووپه‌ڕه‌ی ناو کتێبه‌که‌یان قرتاندووه‌،شوێنه‌که‌ی دیاره‌.” ، ” فڵانه‌ کتێبیان له‌ ناو بازاڕی کتێبدا خڕ کردۆته‌وه‌ و په‌ڕ به‌ په‌ڕیان له‌ ناو بردووه‌؛به‌ڵام خۆ ده‌کرێ نووسخه‌ی کۆپیکراوی به‌ نرخێکی زۆر گران ده‌ست بخه‌یت.”
هه‌موو مێژووی هزرین و بیرکردنه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌ په‌رژین و چوارچێوه‌یه‌کی نادیار و ته‌ماوی ده‌وره‌ دراوه‌ و به‌زاندنی ئه‌و سنووره‌، ئیزنپێدراو نییه‌ و سزای له‌ شوێنه‌. ڕوون و خویایه‌ هۆکاری سه‌ره‌کیی نه‌بوونی فره‌ ده‌نگیی و فره‌ڕه‌نگیی له‌ تێڕامان و هزرین له‌ هه‌موو بوار و به‌ستێنێکدا ،هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌مان پرس.
باشه‌ ئێمه‌ خاوه‌نی بیرمه‌ند و هزرمه‌ندی ئه‌وتۆ بووینه‌ که‌ ئه‌و سنوور و تخووبه‌یان به‌زاندبێت؟ وه‌ڵام ئه‌رێیه‌؛ به‌ڵام زۆربه‌یان به‌ تاوانی به‌رزه‌فڕیی له‌ هزر و ئه‌ندێشه‌دا ،تووشی چاره‌نووسێکی تاڵ هاتوون و به‌ شێوازی جۆربه‌جۆر تا به‌مڕۆ وه‌به‌ر سانسۆر و پشتگوێخران که‌وتوون و دژ به‌وان له‌لایه‌ن هۆکاره‌کانی سه‌رکوت و ملهوڕییه‌وه‌ پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی زۆر کراوه‌. یه‌کیان به‌ هه‌ڵه‌ ،به‌ سه‌ناگۆی پاشا و ده‌سته‌ڵاتداران ناساندووه‌(فیرده‌وسی). ئه‌ویتریان به‌ لیبۆک و قه‌شمه‌ری لای‌ ئێمه‌ ناوزه‌د کردووه‌‌(عوبه‌یدی زاکانی) ،ئه‌وی دیکه‌شیان به‌ دنیاپه‌رست و مه‌ست و سه‌رخۆش و ئه‌هلی ڕابواردن ناو بردووه‌(خه‌ییام).
عه‌ینولقوزاتی هه‌مه‌دانی(زانای سه‌ده‌ی پێنج و شه‌شه‌می کۆچی) که‌ بۆ ده‌ربڕینی ڕا و بۆچوونی خۆ زۆر بوێر و نه‌ترس بوو،که‌وته‌ به‌ر به‌دگومانی و دڕدۆنگی مۆته‌شریعه‌1‌. به‌ کافر و له‌ دین ده‌رچوو ناویان ده‌برد .ماوه‌یه‌ک خرایه‌ زیندان و به‌ندیخانه‌ و سه‌ره‌نجامیش له‌ ته‌مه‌نی 33 ساڵاندا له‌ هه‌مان خوێندنگه‌ که‌ وانه‌ی تیا ده‌گوته‌وه‌،له‌ سێداره‌ درا و پاشانیش ته‌رمه‌که‌یان به‌ نه‌وت و بۆریا(حه‌سیر) سووتاند.
شێخ شه‌هابه‌دینی سۆهره‌وه‌ردی(پیتۆڵ و فه‌یله‌سووفی سه‌ده‌ی شه‌شه‌می کۆچی)دامه‌زرێنه‌ری حیکمه‌تی ئیشراق. ئه‌و سه‌ره‌تا فێری حیکمه‌ت و بنه‌ماکانی شه‌رع بوو. پاشان که‌وته‌ تێفکرین و خه‌ڵوه‌کێشان. له‌ حه‌ڵه‌ب دا که‌وتنه‌ دژاێتیکردنی و هه‌مه‌ جۆره‌ تۆمه‌تێکیان دایه‌ پاڵ و به‌ فه‌رمانی سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییووبی ،گیرا و له‌به‌ر جه‌خت و مکوڕبوونی شه‌رعناسان له‌ ته‌مه‌نی 36 ساڵاندا به‌ کوشتیان دا .
له‌ سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا وا له‌ ناو خه‌ڵکدا جاڕیان ده‌دا که‌ هه‌رکێ دووی به‌رهه‌م و کتێبه‌کانی “سادقی هه‌دایه‌ت”2 بکه‌وێ ،سه‌ره‌نجام په‌نا ده‌باته‌ به‌ر خۆکوژی. “غوڵامحسێنی ساعیدی “3 که‌ له‌ پێشه‌نگه‌کانی ڕێبازی ڕیالیزمی سیحری له‌ جیهاندایه‌(له‌ کتێبی تازیه‌بارانی به‌یل دا)خسته‌ به‌ندیخانه‌وه‌ و هه‌وڵیان دا به‌ بۆته‌ی فه‌رامۆشی بسپێرن و له‌بیر بکرێ.
کاتێک هه‌ستی خه‌یاڵ ،توانای فڕینی نه‌مێنێ،ئه‌و ده‌مه‌ی هزرین کۆت و به‌ند بکرێ،سه‌رچاوه‌که‌ی وشک ده‌بێت،ئیدی بیری نوێ و به‌رهه‌می نوێ ناخوڵقێ(سه‌رهه‌ڵنادات). له‌ هیچ بوار و زانستێکدا داهێنان نامێنێ و دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌مووان دووی به‌رهه‌می بیانی ده‌که‌ون و په‌نا بۆ به‌رهه‌می بێگانه‌ و نامۆ ده‌به‌ن. ده‌ست وه‌ئه‌ژنۆ داده‌نیشین، به‌ چاو و ده‌می داچه‌قیوه‌وه‌ چاوه‌ڕوان ده‌مێنینه‌وه‌ تا له‌ ڕۆژاواوه‌ کتێب و به‌رهه‌مێکی نوێمان پێبگات و دابینی پێویستیی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی خۆمانی پێ بکه‌ین. زۆربه‌ی ئێمه‌ چه‌ندین جۆره‌ مامۆستامان تاقی کردۆته‌وه‌. دیاره‌ ئه‌و مامۆستایه‌ی که‌ پۆله‌که‌ی ڕۆحی دیمۆکراسییه‌تی به‌سه‌ردا زاڵ بێت‌،قوتابیش دوای نوێگه‌ری و داهێنان ده‌که‌وێ؛که‌چی له‌و پۆله‌ی که‌ مامۆستاکه‌ی که‌سێکی تاکڕه‌و و دیکتاتۆر و ملهوڕ بێت‌ و به‌ چه‌کی زۆر و ملهوڕی هه‌موو کارێک به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات، له‌ کاروان و قافڵه‌ به‌جێ ده‌مێنێ. له‌ وا بار و ڕه‌وشێکدا قوتابی په‌نا ده‌باته‌ به‌ر مه‌راییکاری و گزیکاری ،له‌ تاقیکارییه‌کاندا له‌ ڕووی ده‌ستی یه‌کتر ده‌نووسنه‌وه‌،دزی و مه‌راییکاری فێر ده‌بن. به‌رتیل به‌ قوتابی زیره‌ک و وریاتر ده‌درێ تا هاسانکاری بۆ ته‌مه‌ڵه‌کان بکرێ و ئه‌رکه‌کانیان بۆ جێ به‌جێ بکرێ،فێره‌ درۆ ده‌بن، ڕوو ده‌که‌نه‌ خه‌یانه‌تکردن و به‌ زمانلووسی و فێڵبازی نمره‌ به‌ده‌ست دێنن،یان نه‌خێر ئاژاوه‌ ده‌نێنه‌وه‌ و به‌لای خوێندندا ناچن. کاتێک داهێنان له‌ مێشک و زه‌یندا هه‌وسار بکرێ،دیاره‌ لاساییکردنه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
لاساییکردنه‌وه‌ بیر و زه‌ین کوێر ده‌کاته‌وه‌. پێوه‌ر لای ئێمه‌ هێشتا بۆ باشترین نووسینه‌کانمان هه‌مان پێوه‌ره‌کانی بیانیین.فڵانه‌ کتێب شاکاره‌ چوونکه‌ ڕاست له‌ نووسینه‌کانی ڤیلیام فاڵکنه‌ر ده‌چێ. ئه‌مه‌یان هه‌روه‌ک خودی مارکیز ده‌نووسێ به‌ڵام له‌ به‌ختی ڕه‌شی له‌ ئێراندا له‌دایک بووه‌.دڵنیا بن مه‌له‌وانی ناو بواری ڕیالیزمی سیحرییه‌ و زۆر لێزان و شاره‌زایه‌. گه‌ر ئه‌ویتریان ببینی هه‌ر وه‌ک کانیاوێکی به‌خوڕ هه‌ڵده‌قوڵێ،به‌ڕاستی هه‌ر خودی جێمز جوێزه‌ و …و ڕۆح و ڕوانینی لۆمه‌ئاسای داهێنه‌رانی کولتووری نه‌ته‌وه‌ییمان که‌ غه‌ریبانه‌ له‌ ناو گۆڕدا خه‌وتوون له‌ ده‌ست ئه‌م به‌ره‌ و جیله‌ که‌ یادیان ناکات،به‌رهه‌مه‌کانیان ناخوێنێته‌وه‌ و ڕوانگه‌ و هزر و بیر و بۆچوون و که‌سایه‌تییان به‌ کولتووری بێگانه‌ فرۆشتووه‌،وه‌ژان ده‌که‌وێ و ئازار ده‌چێژێ. ئه‌مه‌یه‌ لادان و بێ سه‌لیقه‌یی و داته‌پین. کاتێک چاوت له‌ ڕووی ژیان هه‌ڵێنا و تابلۆیه‌کی ڕووتیان له‌ به‌رامبه‌رتدا دانا،سترانی بێ ناوه‌رۆکیان به‌ گوێچکه‌دا چپاند،بیر و زه‌ین و مێشکت پڕ و ته‌ژی کرا له‌ هزر و به‌رهه‌می بێ ناوه‌ڕۆک،هه‌ر له‌ هه‌مان ئاستدا ده‌مێنیته‌وه‌ و زه‌حمه‌ته‌‌ له‌ به‌رهه‌می چاک تێبگه‌یت.
ئه‌مانه‌ هه‌موو له‌ دواهاته‌کانی سانسۆره‌. ئه‌سپی یاخی وسه‌رکێشی خه‌نیم،ده‌داته‌ غار و خه‌ڵاته‌کان یه‌ک به‌دوای یه‌کدا ده‌باته‌وه‌ و ئه‌سپی بێ سره‌وت و نائارامی منیش،به‌ بزماری هه‌ره‌ ئه‌ستوور و قایمی سانسۆر له‌ سووچ و گۆشه‌یه‌کی مه‌یداندا به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ر به‌ ده‌وری خۆیدا ده‌سووڕێته‌وه‌ تا ئه‌وه‌نده‌ شه‌که‌ت و هیلاک ده‌بێت که‌ له‌ جم و جۆڵ و جووڵه‌ ده‌که‌وێ.
به‌ وته‌ی “نیما یوشیج”4 که‌ قسه‌ی دڵی ئێمه‌ ده‌کات:
خشک آمد کشتگاه‌ من
در جوار کشت همسایه‌
واته‌: وشک هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ بێستانه‌که‌ی من
له‌ په‌نا (نزیک)بێستانی جیرانه‌که‌ما
16/10/1374
****
1 قوتابخانه‌یه‌کی ناو ئایینزای شیعه‌یه‌ له‌ سه‌رده‌می قه‌جه‌ردا که‌ خۆی به‌ ڕێبازی ڕاستینه‌ی شه‌ریعه‌ت داده‌نا و به‌ره‌نگاری “شێخییه”5‌ ده‌بووه‌وه‌.

2 له‌ پێشه‌نگه‌کانی چیرۆک و ڕۆماننووسیی له‌ ئێراندا(1903-1951)

3 گه‌وره‌نووسه‌ری ئێرانی(1936-1985)

4 باوکی شێعری نوێی فارسی(1896-1959)

5 ڕێباز و لقێکی هه‌ره‌ناسراوی ئایینزای شیعه‌ی دوانزه‌ ئیمامییه‌.
****
سه‌رچاوه‌: کتێبی “چلۆن و بۆچ”،ئه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌روێشیان،په‌خشکاری ئیشاره‌،چاپی یه‌که‌م زستانی 1381ی هه‌تاوی،لاپه‌ڕه‌ی 35 تا 37

****

تاران
6ی جۆزه‌ردانی 2713

CHRA.TV

CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.

Next Post
تابلۆکانی ناخ … ئایا ده‌توانین وه‌کو خه‌ڵکی بژین ؟

ژن و سمێڵ

نوێترین بابەت

فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە دەرهێنانی “شەوکەت ئەمین کورکی” ئامادەی نمایش کردنە

فیلمی سینەمایی “ئەزموون” له شاری ئه‌بووزه‌بی لە وڵاتی ئیماڕات نمایش کرا

29/01/2023
نامۆ

نامۆ

29/01/2023

پیتێک لە دەروازەی چەند ڕێگەیەکی وانە وتنەوەدا

29/01/2023
خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە..

خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە..

29/01/2023
عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

سەردەمی کۆتاییهاتنی دیکتاتۆرییەت لە ئێران!

29/01/2023
لە سێگۆشەی جیهانیی «قەڵای هەولێر»، «کەتیبەی بێستوون» و «هەورامان» تا پاراستنی زمان، ژن، ژینگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان زانایاندا

عەباس غەزالی: محەمەدی ماملێ هونەرمەندێکی ڕەسەن و دڵسۆزی نەتەوە و نیشتیمانه‌که‌ی بوو

29/01/2023
کە زۆر هات قەواڵە بەتاڵە

دەسەڵات و جیاکاری ناوچەیی

18/01/2023
لە نووسین “ساڵح محەمەد” کتێبی (کەسایەتییەکانی ڕواندز) بڵاوکرایەوە

لە نووسین “ساڵح محەمەد” کتێبی (کەسایەتییەکانی ڕواندز) بڵاوکرایەوە

18/01/2023
عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

ئێران.. ئالتەرناتیڤی دیموکراتیک لە تاقیکردنەوەدا!

18/01/2023
رەزا شـوان: کات و شوێن لە چیرۆکی منداڵان

رۆڵـی گـرنگی مامۆسـتایـان

18/01/2023

ئێمە باشترین تەوەرەکانی وردپرێسی پریمیۆمتان بۆ دەهێنین کە تەواون بۆ هەواڵ و گۆڤار و بلۆگی کەسی و هتد. بۆ زانیاری زیاتر سەیری لاپەڕەی نیشتنەوەمان بکەن.

  • چاند و هونەر
  • وتار و بیروڕا
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

No Result
View All Result
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In