تۆ ئه‌توانی زۆر شتم لێ بسێنیت
ئه‌توانیت هه‌ناسه‌م بوه‌ستینیت
نینوکهکانم هه‌ڵوه‌رێنی
ئه‌توانیت دڵم له سینه‌مدا ده‌ربهێنی
به‌ڵام هه‌رگیز نا‌توانیت
ئه‌و عه‌شقه‌ی تێیدایه‌تی بیمرێنیت
تۆ ئه‌توانیت
له به‌هار بێبه‌شم که‌ی
نێرگزم لێ بتۆرینیت
به‌ڵام هه‌رگیز نا‌توانیت
وه‌رزه‌کانم لێ بشێوێنی
تۆ ئه‌توانیت زمانم ببڕیته‌وه
وشه ووشه‌م به‌سه‌ر یه‌کدا بشکێنی
به‌ڵام هه‌رگیزاو هه‌رگیز نا‌توانیت
ئه‌و ئازادیه‌ی له قوڕگی
ژنێکدایه بیخنکینیت
حەیات مەجید پەرخی