آخر مشاركة

کە زۆر هات قەواڵە بەتاڵە

ڕاستکردنەوە.  Correction

ناکرێ سەرۆکی حکومەتبیت و زانیاریت کەمبێت یان زانیاریت هەبێت و بەهەڵە بۆ خەڵکی بگوازیتەوە. مەسرور بارزانی لە دەرکەوتنێکی لەسەر خۆپیشاندانی فێرخوازانی زانکۆو پەیمانگاکان ئەڵێ،،، (لەهیچ شوێنێکی ئەم دنیایا نیە کە خوێندن بەخۆڕایبێت و فێرخواز دەرماڵە وەربگرێت)! بەندە لەسەر وڵاتی سوید ئەدوێم کە زانیارییەکەی سەرۆکی حکومەت هەڵەیە وە ئومێدەکەم خەڵکانیتر لەسەر ئەو وڵاتانەی لێی نیشتەجێن وزانیاریان هەیە زانیاری ڕاست و دروست بنوسن ئیتر ئەگەر پاڵپشتی ڕژد لەسەر کردنەوەی قسەکانی مەسرور بارزانی بێت یان پێچەوانەکەیبێت. لەسوید خوێند لە زانکۆکان بەخۆڕاییە وە هەر فێرخوازێک مانگانە بڕی ٣٣٦٠ کرۆنی سویدی وەک هاوکاری وەرەگرێ، ئەم بڕە پارەیە بەشی مانگێک ئەکات ئەگەر فێرخواز لە شارەکەی خۆی بێت و لەگەڵ دایک و باوک یان هەر شوێنێکیترا بژی و کرێی خانوو نەیات. خۆ ئەگەر فێرخواز لە شارێکی دوورتر لە شارەکەی خۆی بخوێنيت ئەوا بۆ ئەوەش چارەسەری بەردەست هەیە و فێرخواز ئەتوانێ مانگانە بڕێک پارە لەپاڵ هاوکارییەکەیا قەرزبکات کە ڕێژەی “فائدة" سودی سەر قەرزەکە هێندە کەمە بەراورد بە قەرزکردنی کەسێکی ئاسای لەبانکەکان کە وایکردووە بەشێک لە فێرخوازان ئەو قەرزە وەرگرن و کۆیبکەنەوە و کاتێک خوێندن تەواوئەکەن ڕاستەوخۆ بەو بڕە پارەیە پرۆژەیەک دەستپێبکەن. تێبینی: ئەو بڕە پارەیەی کە بە قەرز وەرئەگیرێ سود “فائدة”ی ناچێتە سەر تا کاتی تەواوکردنی خوێندن. سەرۆکی حکومەت ئەڵێ هیچ حکومەتێک لە دنیایا هاوکاری یان دەرماڵە بە فێرخواز نایات بەڵکو ئەوە بانکەکانن کە ئەو کارەئەکەن و وەک قەرزێک پێیان ئەیەن. لەمەشیانا مەسرور بارزانی زانیاریەکانی نیمچە ڕاست بوون. لە وڵاتی سوید حکومەت ڕاستەوخۆ هاوکاری و قەرز بە فێرخواز نایات بەڵام، فەرمانگەیەکی دامەزراندووە بەناوی CSN “سی ئێس ئێن” کەئەم فەرمانگەیە سەر بە دەوڵەتە و ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی وەزارەتی خوێندی باڵا یان وەزارەتی پەروەردە و زانست”utbildningsdepart” کارەکانی جێبەجێئەکات، بەواتایەکیتر سەرچاوەی داهاتی ئەم فەرمانگە حکومییە هەر خودی دەوڵەت خۆیەتی وهیچ مەبەستێکی سود و قازانجی بۆ کۆمپانیا یان تاکە کەس تیانیە. هەر بۆ زانیاری سەرۆکی حکومەت...

Page 159 of 1442 1 158 159 160 1,442
گرنگییەکانی هـاوڕێیەتی بۆ منـداڵان..

داهاتووی کورد و کوردستان لە دەستی منداڵانی ئەمڕۆمان دایە..

رەزا شـوان لە کوردستان و لە هەندەراندا، زیاتر لە (٣٢) ملیۆن منداڵانی کورد هـەیە. کە دەکاتە لە (٤٠%)ی ژمـارەی کـورد ...

تابلۆی ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌ویان نه‌ده‌كرد

تابلۆی ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌ویان نه‌ده‌كرد

ئاكۆ عه‌بدوڵڵا تابلۆی (ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌ویان نه‌ده‌كرد) به‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ ریالیزمییه‌ كاریگه‌ره‌كان داده‌نرێت كه‌ ساڵی 1884 رێپین كێشا و ...

ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

نە موسەقەف نە عەشایر !

سەدیق سەعید ڕواندزی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، مرۆڤەکان بۆ خۆیان ناژین ، بەڵکو بۆ ئەوانیتر دەژین، بۆیە تاکەکان ئەوەندەی لە ھەوڵی ...

شانۆگەرییەكی كوردی لە هۆڵەندا بەشداریی زەماوەندی “ماتن-رەنگ و بۆن”

کاریگەری شانۆی پەروەردەیی لە گۆرینی ڕەفتاری منداڵان دا

کامەران حاجی ئەلیاس وەکو زانراوە قۆناغی منداڵی گرنگترین قۆناغەکانی ژیانی ھەر تاکێکە لە نێو کۆمەڵگادا تا ئەو ڕادەی وەکو بنەماییەکە ...

نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

خوێندنەوەیەکی پۆست-هیومانیستی بۆ دەقی "بۆنی مرۆڤ"ی (سۆران محەمەد). کارزان ئەحمەد بەرایی: "بۆنی مرۆڤ" ناونیشانی شیعرێکی شاعیر سۆران محەمەدە. ئەم دەقە ...

Welcome Back!

Login to your account below

Create New Account!

Fill the forms bellow to register

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.