ئەمڕۆ ٦/٥/٢٠١٢ لە هۆڵی پێشەوا لە هەولێر بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیری نەتەوەیی مامۆستا عەبدوڵا پەشێو بەڕێوەچوو.
سه‌ره‌تا نیگه‌رانیی خۆی له‌مه‌ڕ چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی ده‌ربڕی و باسی له پرسی ژنكوژی و سیسته‌می بانكی كرد و له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر زمانی كوردی گوتی(زمان غیره‌تمانه، شهڕهفمانه، نامووسمانه)،
دواتر به شیعری (سه‌ربازی ون) ده‌ستی پێكرد و به شیعرێكی نوێ به ناوی (دوبه‌ی) كۆتایی به كۆڕه‌كه‌ی هێنا، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردن تا كۆتایی وه‌ك هه‌ر جارێكی تر له نێو چه‌پڵه‌ڕێزانی خۆشه‌ویستانی شیعره‌كانی ده‌خوێنده‌وه.
دوای کۆتایی کۆڕەکە جەماوەری ئامادەبوو بە مەبەستی وێنەگرتن و نزیکبوونەوە لە شاعیر دەوریان دا و پەشێو بە ئاستەنگیەکی زۆر لەلایەن بەڕێوەبەرانی کۆڕەکە لە هۆڵی پێشەوا دەربازکرا.
video