مێماك ئۆجڵڤی ئه‌ند مازه‌ر نووسینگه‌یه‌كی نوێ له عێراق ده‌كاته‌وه و ده‌بێته یه‌كه‌م ئاژانسی عه‌ره‌بی له رووی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی داهێنان
به‌رزترین پله‌ی شه‌ڕه‌ف له فیستیڤاڵی كان لیونزی داهێنان
به‌یروت, 29ی حوزه‌یران (یۆنیۆ) 2012: كۆمپانیای مێماك ئۆجڵڤی ئه‌ند مازه‌ر وه‌كو ئاژانسێكی رێكلامیی پێشه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست, توانی پێگه‌ی خۆی به‌رزبكاته‌وه به بردنه‌وه‌ی سێ خه‌ڵاتی جۆری شێره زێڕینه‌كان, هه‌روه‌ها بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی شێری زیوین و خه‌ڵاتی شێری برۆنزی له میانه‌ی په‌نجاونۆیه‌مین فیستیڤاڵی “كان”ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به داهێنان كه به‌م دواییه كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
مێماك ئۆجڵڤی چووه ناو 17 هه‌ڵمه‌تی پاڵاوتنی كۆتایی له كان, ئه‌مه‌ش رێگای له‌به‌رده‌م مێماك ئۆجڵڤی ئه‌ند مازه‌ر خۆشكرد تاكو به‌هۆی بردنهوهكهیهوه بچێته ناو مێژوو و بۆ یه‌كه‌مجار نازناوی “تۆڕی گشتی” به‌ده‌ست بێنێ, كه خه‌ڵاتێكی ساڵانه‌ی گرانبه‌هایه له پیشه‌سازی رێكلامدا.
هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی “گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆر بن عه‌لی” تونسی, سێ خه‌ڵاتی برده‌وه, خه‌ڵاته‌كانی شێری زێڕین له جۆری بره‌ودان به فرۆشراوه‌كان و كاراكردنی ناوه‌رۆكی هێمای بازرگانی, سه‌ره‌ڕای خه‌ڵاتی شێری برۆنزی له جۆری پیشه‌سازی فیلم, به‌ڵام هه‌ڵمه‌تی IKEA توانی خه‌ڵاتی شێری زیوین له جۆری رێكلامی ژماره‌یی به‌ده‌ست بێنێ.
“ئیدمان مه‌تڕان” سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئاژانسی “مێماك ئۆجڵڤی” زۆر سوپاسی كارمه‌ندانی كۆمپانیای كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی داهێنانیان به‌ره‌و پله‌یه‌ك به‌رزكرده‌وه كه له ناوچه‌كه‌دا هاوشێوه‌ی نییه, به پشتگیریی ئه‌م كارمه‌ندانه ئێستا كۆمپانیا بۆته براوه‌ی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یه‌كه‌م ئاژانسی رێكلامیی كه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵاتی له جیهانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌باره‌ی بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاتانه مه‌تران گوتی: “ئه‌گه‌ر هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه له‌م كه‌رته كار ده‌كات, بیه‌وێ به‌ره‌و شكۆمه‌ندی بڕوات, ده‌بێ ده‌سكه‌وتێكی له‌مجۆره‌ی هه‌بێت, كه به‌ده‌ستهێنانی سێ خه‌ڵاتی شێره زێڕینه‌كانه له فیستیڤاڵی “كان”، ئه‌مڕۆ ئێمه له لوتكهداین, ئه‌م سهركهوتنهشمان به ریكه‌وت به‌ده‌ستنه‌هێناوه, به‌ڵكو له ئه‌نجامی راسته‌وخۆی پلانی ستراتیژیی و تێكۆشان و هه‌وڵدان بووه له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی داهێنانهكانمان بۆ ئه‌و ئاسته‌ی به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان تیایداین, ئێمه بووینه‌ته باشترین یاریزانی گۆڕه‌پانی به بازاڕكردن و رێكلام له جیهان, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌ده‌ستمان هێناوه”.
بێگومان گه‌یشتن به قۆناغی پاڵاوتن, خۆی له خۆیدا ده‌سكه‌وتێكی گرنگه, رووداوێكی تێپه‌ڕ و لابه‌لا نییه, له راستیدا به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی شێره زێڕینه‌كان له‌مڕۆدا, ئهلقهیهكه له زنجیره‌یه‌كی دوورودرێژی خه‌ڵاتی ئاست به‌رز كه كۆمپانیای “مێماك ئۆجڵڤی” به‌م دواییه له ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه وه‌كو رێزێك بۆ هه‌ڵمه‌ته زۆره‌كانی له جۆره جیاوازه‌كانی رێكلام و به بازاڕكردن به‌ده‌ستی هێناوه. له ماوه‌ی پێشتری ئه‌مساڵدا, له ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی “دوبه‌ی لینكس” بۆ ساڵی 2012, كۆمپانیا سه‌ركه‌وتنێكی بێ وێنه‌ی به‌ده‌ستهێنا و دوو جار خه‌ڵاتی گه‌وره و نۆزده خه‌ڵاتی زێڕین و چوار خه‌ڵاتی زیوین و شه‌ش خه‌ڵاتی بڕۆنزی به‌ده‌ستهێنا, هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كۆمپانیاشه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی (Grand Prix)ی له ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی “كلیۆ” له نیویۆرك به‌ده‌ستهێناوه.
مه‌تران گوتیشی: “خه‌ڵاته‌كانی شێر نوێترین دهسكهوتهكانمانن, به‌ڵام پاداشتی گه‌وره به‌لای ئێمه‌وه ره‌زامه‌ندی بریكارهكانمانه, تا ئێستاش ئامانجمان ئه‌وه‌یه ئاستی داهێنانهكانمان بپارێزین بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كسانی ببینه جیهانیی, ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت كه ئێمه به‌هۆی ستایش و پێداههڵگوتنهكانهوه بخه‌وین, به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه, ئه‌م خه‌ڵاتانه هاندهرێكن بۆ ئێمه, بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر و له پێناو پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام هه‌وڵبده‌ین”. هه‌روه‌ها گوتی: “سوپاسی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه‌ی كاركردنی داهێنه‌رانه‌ی نایاب ده‌كه‌م له ناوچه‌كه‌ماندا, به تایبه‌تیش له تونس كه ته‌نها به‌وه نه‌وه‌ستان هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌نجام بده‌ن, به‌ڵكو چوونه ناو مێژووشه‌وه”.
شایانی باسه فیستیڤاڵی “كان لیونزی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێكلام” بۆ ساڵی 2012, باشترین ساڵ بوو سه‌باره‌ت به “كۆمپانیای ئۆجلفی ئه‌ند مازه‌ر” كه به هۆی به‌ده‌ستهێنانی هه‌شتاوسێ خه‌ڵات له هه‌موو جۆره‌كان, به خه‌ڵاتی “تۆڕی گشتی” رێزی لێ‌نرا, له‌وانه‌ش خه‌ڵاتی گه‌وره و 12 خه‌ڵاتی شێری زێڕین و 20 خه‌ڵاتی شێری زیوین و 50 خه‌ڵاتی شێری بڕۆنزی. هه‌روه‌ها كۆمپانیای “ئۆجڵڤی ئه‌ند مازه‌ر” ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد به گه‌یشتنی به 305 له هه‌ڵمه‌ته‌كانی قۆناغی پاڵاوتنی كۆتایی.
مێماك ئۆجڵڤی هه‌ولێر, خزمه‌تگوزاری بهبازاڕكردن و رێكلامی ته‌واو له بازاڕه‌كانی عێراق پێشكه‌ش ده‌كات
كۆمپانیای “مێماك ئۆجڵڤی” پێشه‌نگ له جیهانی بهبازاڕكردن و رێكلام و براوه‌ی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی جیهانی, سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی رابردوو كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌كی نوێی له عێراق راگه‌یاند كه باره‌گاكه‌ی له شاری هه‌ولێری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت, ئه‌مه‌ش ده‌چێته سه‌ر ئه‌و زنجیره نووسینگانه‌ی تۆڕی كۆمپانیاكه هه‌یه‌تی و به‌سه‌ر 14 لق دابه‌ش بووه له 12 وڵاتی عه‌ره‌بی و نه‌وه‌یه‌كی نوێی خزمه‌تگوزاری له هه‌ردوو بواری رێكلام و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بهبازاڕكردن پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت “مێماك ئۆجڵڤی هه‌ولێر” ببێته هێمایه‌كی جیاكه‌ره‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری بهبازاڕكردن و رێكلام له عێراق, نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی كارگێڕی هێما بازرگانییه‌كان پێشكه‌شی بازاڕه ناوخۆییه‌كان ده‌كات, ئه‌ویش له رێگای دابینكردنی خزمه‌تگوزاری پڕوپاگه‌نده و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان بۆ بریكاره‌كانی, هه‌روه‌ها “مێماك ئۆجڵڤی هه‌ولێر” له په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ نووسینگه‌كانی تۆڕه‌كه له هه‌موو ناوچه‌كه بۆ به‌رفراوانكردنی رووبه‌ره‌كه‌ی و بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆ دوورترین سنووری عێراق.
له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه ئه‌دمۆن مه‌تران, سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مێماك ئۆجڵڤی ئه‌ند مازه‌ر له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا گوتی: “زۆر جار فراوانكردنمان له رووی جوگرافییه‌وه به‌هۆی پێداویستی بریكارهكانمانه و هاوشانی ئه‌وان ده‌ڕوات, مێژووشمان شاهێدی ئه‌و ستراتیژییه‌ته‌ی ئێمه‌یه, له ساڵی 1984ه‌وه, به‌رده‌وام بووین له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی نووسینگهكانمان له‌و بازاڕانه‌ی بریكاره‌كانمان داوایان لێ كردووین رووماڵی بكه‌ین, كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی هه‌ولێریشمان له‌میانه‌ی ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌یه, هه‌ندێ له بریكاره‌كانمان داوایان لێ كردین له‌و بازاڕه ئاماده‌ییمان هه‌بێ”.
مه‌تران گوتیشی: “”كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌یه‌كی نوێی كۆمپانیا له ناوچه‌یه‌كی نوێی وه‌كو عێراق, بڕیار و ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌یه, ئێمه باوه‌ڕێكی ته‌واومان به ئایندهی ئه‌م وڵاته به گشتی هه‌یه و به تایبه‌تیش ئایندهی ناوچه‌ی هه‌ولێر, كه پێمان وایه, ده‌روازه‌یه‌كه بۆ سه‌رتاپای بازاڕه‌كانی عێراق”.
كردنه‌وه‌ی نووسنگهیهكی نوێ له هه‌ولێر دواهه‌نگاوی به‌رنامه‌ی تێكه‌ڵكردنێكی گشتگیره كه خولی ناساندن له‌باره‌ی بنه‌ماكانی كۆمپانیا و پلانه ئاراسته‌كراوه‌كان و پرۆسه‌ی به‌كارخستن و رێوشوێنه پێوهرییهكان ده‌گرێته‌خۆ, ئه‌مه‌ش نوێنهرایهتیكردنێكی چالاكی بریكاره‌كانی گروپی “مێماك ئۆجڵڤی” وه‌كو گشتێك ده‌گرێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه, شربل مه‌زهه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای مێماك ئۆجڵڤی هه‌ولێر رایگه‌یاند: “ئێمه زۆر به په‌رۆشین بۆ كاركردن له یه‌كه‌م نووسینگه كه كۆمپانیای مێماك ئۆجڵڤی له هه‌ولێر ده‌یكاته‌وه, ئه‌م هه‌نگاوه ده‌توانێ تیشك بخاته‌سه‌ر ئه‌و پابه‌ندییه‌ی تۆڕه‌كه له پلانی بهرفراوانبوونیدا بۆ ناوچه‌كه هه‌یه‌تی”. هه‌روه‌ها گوتی: “ئێمه له‌وباوه‌ڕه‌داین كه ئه‌م به‌رفراوانبوونه مه‌شخه‌ڵی جیهانی رێكلام و بهبازاڕكردن له عێراق ده‌گۆڕێت و ناوبانگی باشی مێماك ئۆجڵڤیش هاوكار ده‌بێ له به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌ولێر وه‌كو سه‌نته‌رێكی عێراقی بازرگانیی”.
-كۆتایی-
كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی كۆمپانیای مێماك ئۆجڵڤی: كۆمپانیای مێمكاك ئۆجڵڤی له ساڵی 1984 له به‌حره‌ین ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه, كارێكی هاوبه‌شه له نێوان كۆمپانیای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ بازاڕكردن و رێكلام (مێماك) و كۆمپانیای ئۆجڵڤی جیهانی. كۆمپانیای مێماك ئۆجڵڤی له ئێستادا خزمه‌تگوزاری رێكلامیی و داهێنان و په‌یوه‌ندی گشتی و به‌بازاڕكردنی راسته‌وخۆ و چالاككردن و پلاندانان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی به‌رفراوانی بریكاران كار ده‌كات, ئه‌مه‌ش له رێگای 14 نووسینگه‌ی دابه‌شبوو به‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا. ئه‌م روماڵكردنه جوگرافییه به‌رفراوانه, هاوشانه له‌گه‌ڵ ستافی كاركردنه‌كه‌ی كه له نزیكه‌ی 500 كارمه‌ندی پسپۆر پێكهاتووه, ئه‌مانه‌ش نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر بۆ كۆمپانیا دابین ده‌كه‌ن له هه‌موو كه‌رته‌كانی بازاڕی عه‌ره‌بی.
كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی كۆمپانیای ئۆجڵڤی ئه‌ند مازه‌ر: كۆمپانیای ئۆجڵڤی ئه‌ند مازه‌ر (ogilvy.com) یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی رێكلام و بهبازاڕكردن له جیهاندا, گروپێكی ته‌واو له رێگای یه‌كه پسپۆرییهكانهوه, خزمه‌تگوزاری بهبازاڕكردن پێشكه‌شی بریكاره‌كان ده‌كه‌ن, له‌مانه‌ش رێكلام و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و كاروباری گشتی و هێمای بازرگانی و ناسنامه و خزمه‌تگوزاری بهبازاڕكردن بۆ بریكاره به‌ش به‌شكراوه‌كان و بازاڕكارهكان و په‌یوه‌ندییه‌كان و چاودێری ته‌ندروستی و به‌بازاڕكردنی راسته‌وخۆ و ژماره‌یی و ئۆڤهرهكان و په‌یوه‌ندییه‌كانی بهبازاڕكردن و به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یی. كۆمپانیای ئۆجڵڤی ئه‌ند مازه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌شی نزیكه‌ی 500 كۆمپانیا ده‌كات كه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین كۆمپانیاكانی جیهانن (فۆرتشن گلۆباڵ), ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كۆمپانیای ناوخۆیی, ئه‌ویش له رێگای تۆڕی نووسینگه‌كانی كه نزیكه‌ی 450 نووسینگهن و به‌سه‌ر 120 وڵات‌دا دابه‌ش بوون, یه‌كێكیشه له كۆمپانیاكانی گروپی WPP (ناسداك : WPPGY).
بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ئه‌لكترۆنی www.ogilvy.com بكه.
كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی خولی 59ی فیستیڤاڵی “كان لیونزی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێكلام”: فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ داهێنان كه له رۆژانی 17 تا 23ی یۆنیۆی 2012 له شاری كانی فه‌ڕه‌نسا چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌چوو, به فیستیڤاڵی “كان لیۆنز” ناسراوه, ئه‌م فیستیڤاڵه به ئاهه‌نگێكی پێشه‌نگ داده‌نرێت له جیهانی تایبه‌ت به داهێنان له بواری رێكلام و بهبازاڕكردن كه ساڵانه له جیهان ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌هۆی گرنگی خه‌ڵاته جیهانییه ساڵانه‌كه‌ی ئه‌م كه‌رته, به‌شداریكردنه‌كان روو له زیادبوونن و ئێستا ژماره‌یان له 28800ی جیاواز له سه‌رانسه‌ری جیهان تێپه‌ڕیوه, كاره داهێنه‌ره‌كان له‌به‌ده‌م لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندندا ده‌خرێنه‌ڕوو, كۆمپانیا براوه‌كان خه‌ڵاتی شێری گرانبه‌ها وه‌رده‌گرن بۆ داهێنه‌رانه‌ترین كاری بواره‌كانی فیلم و رۆژنامه‌وانی چاپكراو و به‌بازاڕكردنی ده‌ره‌كی و كارلێكی و بهبازاڕكردن به رادیۆ و نه‌خشه‌سازی و بره‌ودانی فرۆشراوه‌كان و چالاككردنیان و پیشه‌سازی فیلم و رێكلامی ته‌واو, سه‌ره‌ڕای باشترین پروپاگه‌نده‌ی به‌بازاڕكردنی راسته‌وخۆ و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه‌ی چالاكییه تاكه‌كان.
ئه‌م فیستیڤاڵه به تاكه شوێنی جیهانی داده‌نرێت كه تیایدا كۆمپانیاكانی رێكلام و پسپۆرانی رێكلام و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ك كۆ ده‌بنه‌وه, زیاتر له 9000 وه‌فد له 95 وڵات حه‌وت رۆژ ئاماده ده‌بن و پێشه‌نگا ده‌كرێته‌وه و نمایشی سینه‌مایی ئه‌نجام ده‌درێت, سه‌ره‌ڕای 57 یانه‌ی ئاست به‌رز و 20 ده‌زگای كاركردن و وانه‌ی تایبه‌ت كه كه‌سانی ناسراوی بواره‌كه له هه‌موو جیهان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن, به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌رفه‌تێكی ساڵانه‌یه بۆ فێربوون و به‌یه‌كگه‌یشتنی ئه‌وانه‌ی له بواری راگه‌یاندن كار ده‌كه‌ن, “كان لینز” به رووداوێك داده‌نرێ كه پێویسته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواری گه‌یاندنی هێمای بازراگانی به به‌كارهێنه‌ران كار ده‌كه‌ن تیایدا به‌شدار بن.
بۆ زانیاری زیاتر, سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان بكه www.memacogilvy.com www.ogilv یان په‌یوه‌ندی به‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه بكه:
Carmen El-Hajj
E-Mail: carmen.el-hajj@ogilvy.com
Tel: +961 1 486065/6/7/8/9 Blanche Baz
Email : Blanche.baz@ogilvy.com
Tel : +961 1 486065/6/7/8/9