راگەیاندنی مەکتەبی رێکخراوەکان : بەئامادەبوونی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی ھەولێرو سەرھەنگ حەسەن لێپرسراوی ناوەندی رێکخراوە دیموکراتیەکانی ھەولێر و ژمارەیەک لە جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەندی سێ،١١٠ مامۆستا بەبۆنەی ھەفتەیادی ٣٧ ساڵەی دامەزراندنی (ی.ن.ک)لەپای ھەوڵ و ماندووبونەکانیان خەڵات کران.
لەچوارچێوەی ھەفتەیادی ٣٧ ساڵەی دامەزراندنی (ی.ن.ک) مەڵبەندی ٣ی ھەولێر بە ھەماھەنگی لەگەڵ ناوەندی رێکخراوە دیموکراتیەکانی ھەولێر، ١١٠ مامۆستایان لە پای ھەوڵ و ماندوبوونەکانیان کە لە رۆژانی سەختی ژیان ھەمیشە مامۆستایان لە پێگەیاندنی نەوەکان دابوونەخەڵات کرد، لەوتیەکیشدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی ھەولێر رایگەیاند: شانازی بە مامۆستایانی خۆمان دەکەین و رۆژ بەرۆژ لامان گەورەتر دەبن.
لای خۆشیانەوە مامۆستایان ئەوە یان دووپات کردەوە کە وەک چۆن لە رابردوودا بەردەوام بوونە لە پێگەیاندنی نەکان، ھاوکات لە ئێستاشدا درێژە پێدەری ئەرکە پیرۆزەکەیان دەبن، رێزگرتن و خەڵات کردنیشیان لە چوارچێوەی دامەزراندنی (ی.ن.ک) بەرز دەنرخێنن.
خەڵاتکردنی ١١٠ مامۆستا لەلایەن مەڵبەندی ٣ی ھەولێر وناوەندی رێکخراوە دیموکراتیەکان، لە پای ئەو ئەرکە پیرۆزەیان دێت کە مامۆستایان نەوەکان پەروەردە دەکەن و پێدەگەیەنن و توێژێکی گرنگی نێو کەمەڵگان،لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا لە لایەن ئامادەبوانەوە خەڵاتی رێز لێنان بەخشرا بە مامۆستایان.