لای ھەموان ئاشکرایە ھونەردۆستی گەلی کورد (عیرفان زەنگەنە) یەکێک بووە لە سەرمایەدارانەی کە تاوەکو بەر لە کۆچ کردنی خزمەتێکی باشی بە ھونەری رەسەنی کوردی کردووە، بە بۆنەی یاد کردنەوەی ٢ ساڵ بەسەر کۆچی دوای ھونەردۆستی کورد و خاوەنی ھوتێل چوار چرا عیرفان زەنگەنە بنەماڵەی عیرفان زەنگەنە، پرۆژەیەکی خێر خوازی بۆ منداڵە ھەژارەکانی کوردستان ئەنجام دەدەن،
لە لێدوانێکی تایبەت (زانکۆ دەسکۆ) بەرێوەبەری ھوتێلی چوار چرا گوتی : وەک بنەماڵەی ھونەر دۆست و خاوەنی ھوتێل چوار چرا ( عیرفان زەنگەنە)لە ئێستا دا خەریکی پرۆژەیەکی گەورەی خێر خوازین بۆ منداڵە ھەژارەکانی کوردستان، زانکۆ زیاتر گوتی : سەرچاوەی سەر ھەڵدانی ئەم پرۆژەیەش لەوە سەری ھەڵدا کە ٢١ ئەم مانگە دوو ساڵ بەسەر کۆچ کردنی گەورە ھونەردۆستی گەلی کورد عیرفان زەنگەنە بەسەر دەچێت، بۆیە بنەماڵەی عیرفان زەنگەنە ھیوای ئەوە دەخوازن کە ئەم پرۆژەیە بە شێوازێکی باش کاری لەسەر بکرێت و بتوانن منداڵە ھەژارەکانی کوردستان لە یاد نەکەن
جێگای ئاماژە پێدانە عیرفان زەنگە ساڵی رابردوو لە ٢١/٥/٢٠١٠ بە نەخۆشی دڵ کۆچی دوای کرد.
رێکەوت سەلام