شاخه‌وان ئه‌کره‌م : ده‌نگێک پر له سۆز… پر له چریکه‌ی گۆرانی و چڕینی تۆنهموسیقیهکانی دنیای هونه‌ر، پێمان ده‌ڵیت منم عاشقی ده‌ریا و دنیا و هونه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌ش (نه‌ریمان بابان)ه. له‌گه‌ڵ هه‌ر دیمه‌نێکی چرینی گۆرانیدا سروشتمان ئه‌داته‌وه به‌ڕوودا. هه‌ر له گه‌ڵاو گوڵ و کانیا و داربیه‌کانی کێوی عه‌نبه‌ر له هه‌موو دیمه‌نێکی کلیپێک به‌دی ده‌کرێت، نه‌ریمان بابان یه‌کێکه له مه‌دره‌سه‌کانی بواری ئاواز و گۆرانی، هه‌میشه به‌ده‌نگه ڕه‌سه‌ن و پڕ ئاوازه‌کانی تێکه‌ڵمان ده‌کات و ده‌مان هێنێته قسه، تا له گه‌ڵ هه‌ر گۆرانیه‌کی دا له به‌ر خۆمانه‌وه بیڵێینه‌وه، ئه‌مان گه‌یه‌نێته ئه‌وساتانه‌ی تا تێکه‌ڵ به‌شا ده‌مار و روحمان بێت، ئه‌وه‌ش هه‌مووی لەتوانای هونەرکردن و لێزانیی بابان دایه .
هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابان ” جیاوازیه‌کی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ زۆرێک له هونه‌رمه‌ندانی کورد، هەم لە ئه‌دای گۆرانی و هەڵبژاردنی هۆنراوه و دانانی ئاواز. لەهەموو ئەو لایەنانە گه‌لێک جیاوازی تیا به‌دی ده‌کرێت.
بەخوێندنەوە بۆ هەموو ئەو بەرهەمانەی بەرهەمی هێناون و ئەو وردەکارییانەی دەیکات، جێی چاوەڕوانییە له داهاتودا هونه‌ری کوردی سودی زیاتر لە نەریمان بابان لێوه‌ربگرێت و بەریمان ببێته نمونه‌ی هونه‌ر مه‌ند بۆ کورد.
بابان بەردەوام لەبەرهەمێنانی هونەری جوان‌دا بووە بۆیە ئێستاش له ئەلبومێکی ناوازه‌ی نوێیدا خۆی نوێ ده‌کاته‌وه ڕه‌نگه مه‌به‌ستی بێت بڵێت نامه‌وێت بۆ ساتێکیش لێتان دابڕێم، جەماوه‌ری خۆشه‌ویستی هونه‌ر و هونه‌ر دۆستان .