ماوه یه ك له هه ندێ ڕۆژنامه و سایته کوردیه کان هه واڵی ئه وه بڵاوکراوه که گوایه گۆرانی بێژئیبراهیم تاتلی ساز له تۆمارگاکانی پایته خت گه ڕاوه،ئه و به کرانه ی په یدا کردوه که گۆرانی بێژانی کورد گۆرانی ئه ی وه ی زارایان چڕیوه،گوێی له هه مویان گرتوه تا ئه و گۆرانیه به باشترین شێوه تۆمار بکات،ئه و هه وا ڵه یان کرده مانشێتی با به ته کانیان، وه ك بڵێ ی هه نگوینیان له کونی دار دۆزیوه ته وه،وه لێ هه زار حه یف و مخابن له ئه لبوومی نوێ ی ئه و گۆرانیه که به یه کێ له به رهه مه نه مره زیندوه فۆلکلۆریه کان له قه ڵه م ده درێت،ڕێك بێ گوێدانه هیچ عورف و نه ریتێکی شیاو تێکستێکی تورکی بۆ داناوه و له دوتوێی ئه و ئه لبومه بلاوی کردۆته وه.
دوێنێ نه سرین به هاره وئاگر که تیه دلێ من و..گدی گدی …هتد ئه مڕۆ ئه ی وه ی زاراو…بێ شك و گومان سبه ی نۆره ده گاته سه ر وه ره وه ره لانت که م وگوڵاڵه سوره ی سه رکوڵمی یارم وبه له نجه و به له نجه دێت. تکایه..تکایه..تکایه ،وه زاره تی ڕه وشه نبیری وخه مخۆرانی هونه ری کوردی با وه ك ده ڵێن پێش تایێ به ڕه ی به خۆمان دابده ین،با سنورێك بۆ ئه و ته وهین کردن به میلله تێك دابنێین،له دادگا شکات له ئیبراهیم تاتلی ساز بکه ین ،گه ر جاران ده ستمان نه یده گه یشتێ و لێمان دووربوو ئه وا ئێستا لای خۆمان سه رمایه گوزاره و خێروبێری ئه و هه رێمه ساویلکه ده خوات،بۆ ئه وه ی گه ر له مه ودوا هه ر گۆرانیبێژێکی تری تورك ویستی ئه و کاره دووباره بکاته وه هه زارو یه ك حیسابمان بۆ بکات و جورئه ت نه کات ئه و هه نگاوه باوێ،وه ك ده زانین ئه و کایه زیندوه ی که وه کو نه ته وه پێ ی ده نازین و له میلله تانی تر جودامان ده کا ته وه ، فه رهه نگه که ما نه،که ئه ویشیان ئه نفال کرد،ده بێ هه ر کاڵه ك به ئه ژنۆ بشکێنین.
گۆرانی ئه ی وه ی زارا،که چه ندان ساڵه بۆمان ماوه ته وه،دوای بڵاوبوونه وه ی بوه موڵکی تورك، چۆن ده توانی تورکێکی ڕه گه زپه رست حاڵی بکه ی که کوردیه. له دوماهی دا هیوادارم سه رنجه که م به هه ند وه ربگیرێ ،به ڕاستی له بانێکه و دوو هه وای ئه و برادەرەدۆشداماوم،له لایێ ده ڵێ خزمه تتان ده که مو هه رێمه که تان ئاوه دان ده که مه وه ،له لایێ گۆرانیه ڕه سه نه کانمان ئه نفال ده کات.