کەڤاڵ نیوز: سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا داوا لە سەرجەم ئەندامانی دەکا کە ئابوونەی ساڵی ٢٠١١ پێشکەشی لقەکانی سنووری خۆیان بکەن.
ھەر لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە کە ھەر ھونەرمەندێکی ئەندام پابەند نەبێت بە پێدانی ئابوونە ئەوا مامەڵەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت، ئەمەی خوارەوە دەقی ئاگادارینامەکەی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستانە.
ئاگادارییەک لە سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستانەوە
بۆ سەرجەم ئەندامانی کاراو ھاوکاری سەندیکا، ئاگادارتان دەکەینەوە کە لەماوەی یەک مانگدا ئابوونەی ساڵی ٢٠١١ تەسلیم بکەن لە سنووری لقەکانتان بەپێی رێنماییەکانی دارایی، بە پێچەوانەوە لەکاتی نەدانی ئابوونە بەپێی مادەی (٣٠) بڕگەی (٢) لە پەیڕەوی ناوخۆی سەندیکا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ھیچ کارێکی لە سەندیکا بۆ جێبەجێ ناکرێت.
لەگەڵ رێزدا
ئەنجومەنی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان