لە میانەی كۆتا رۆژی سێیەمین رۆژی فێستیڤاڵی “نا بۆ توندوتیژی”، کۆمپانیای “بابیلۆن” کۆمەڵێک هونەرمەندی دیاری بواری سینەمای خەڵاتکرد.
سێیەمین فێستیڤاڵی “نا بۆ توندوتیژی” لە ٢٥ ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر دەستی پێکرد، فێستیڤاڵەکەش لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم بە سپۆنسەری کۆمپانیای “بابیلۆن” و هەردوو کەناڵی ئاسمانی “کۆڕەک و کەناڵ چوار” بەرێوەچوو.
دوێنی لە میانەی چالاکییەکانی کۆتا رۆژ، لە لایەن کۆمپانیای “بابیلۆن” کۆمەڵێک هونەرمەندی دیاری بواری سینەما و ئەو ئافرەتانەی وەک دەرهێنەر بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کردبوو لە لایەن “سەلوان زەیتۆ” بەرێوەبەری کۆمپانیا خەڵاتکران.
دەرباز یونس / راگەیاندنی کۆمپانیای بابیلۆن.