لەئێوارەیەکی هونەریدا لەهەولێر د. فەرهاد پیرباڵ نوێترین کاری خۆی پێشکەش دەکات.
رۆژی شەممە ١/١٢/٢٠١٢ کاتژمێر ٤ ی ئێوارە گۆڤاری سڤیل, ئێوارەیەکی هونەری بۆ د. فەرەاد پیرباڵ لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر ساز دەکات. لەو ئێوارەیەدا فەرهاد پیرباڵ کۆمەڵێک کاری
نوێ پێشکەش دەکات.
لەم بارەوە بێستون نوری, سەرنوسەری (سڤیل) رایگەیاند, کە لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی گۆڤاری (سڤیل)دا, ئەم ئێوارە هونەرییە بۆ نوسەر و رووناکبیر د. فەرهاد پیرباڵ ساز دەکەین و بەردەوامیش دەبین لەسازکردنی ئەم جۆرە کارانە بەئامانجی بەشداربوونی زیاترمان لەخزمەتکردنی بواری رۆشنبیری و کولتووریدا.