بە بانگێشتنامەیەکی فەرمی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی ئیمارات ی عەرەبی یەگرتوو ،شاندێکی ھونەری فۆلکلۆری کوردی بۆیەکەمین جار بەژدارییان کرد لە میھرەجانی ساڵیادی دامەزراندنی ٤١ساڵەی دەوڵەتی ئیمارات و رۆژی نەتەوەی
ئیمارات .لەوبارەیەوە شیلان خانەقا نوێنەری بازرگانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دەوڵەتی ئیمارات رایگەیاند:” بەھەوڵی نوێنەرایەتیمان ،توانرا ئەم ساڵ بۆیەکەم جار ھەرێمی کوردستان بخەینە ناو لیستی وڵاتانی بەژداربووی میھرەجانی رۆژی نەتەوەی ئیماراتەوە ،کە کوردستان یەکەمین ھەرێمە بەژداربێت لە ناو ئەو میھرەجانەدا .
گوتیشی:” پاش گەیشتنیان لە لایەن عسمەت عەگید سەددیق ئامێدی قونسوڵی عێراق لە دوبەی پێشوازیان لێکراو لە دانیشتنێکدا لە قونسوڵخانەی عێراق رایگەیاند کە یەکێک لەو لایەنەنانەی ئیمارات زۆر گرنگی پێدەدات بریتی یە لە کۆکردنەوەی کلتورە جیاوازەکانی وڵاتان لە وڵاتەکەیدا و ئەم ساڵیش بە خۆشحاڵیەوە لە ناو بەژداربووانی شاندە ھونەرییە فەرمیەکان ی وڵاتان ،کوردستان بۆیەکەم جار بەژدار دەبێت ،ئەمە جگە لەوەی کە تاکە ھەرێمیشە بەژداری کردووە و ئەمەش مایەی خۆش حاڵییە.
خانەقا گوتیشی:” پاشان شاندی ھونەری میللی کوردی سەردانی ئیمارەتی شاریقەیان کردوو لەوێ لە سەنتەری شار ،نمایشی ھونەری فۆلکلۆری کوردیان کردوو بووە مایەی خۆشحاڵی بەژداربووان .ھەروەھا لە دووەم رۆژی نەتەوەی ئیمارات دا شاندی ھونەری فۆلکلۆری کوردی سەردانی ئیمارەتی فوجێرەیان کردوو ، تیایدا چەندین تابلۆی فۆلکلۆری کوردی کە پێک ھاتبوون لە (شوان و بێری و دستار و جوتیار و برگێن زورنا و ھەڵپەرکێی و گوڤەندی کوردی)پێشکەش کرا،کە بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان .
بریاریشە نمایشی فۆلکلۆری کوردی لە ھەر حەوت ئیمارەتەکانی ئیماراتی عەرەبی یەگرتوو نمایش بکرێت .