پاش 7 ساڵ لە دامەزراندنی دەزگای مۆنومێنتی نێلسون مەندێلا لە لاهای، رۆژی 25-09-2012 بە ئامادەبونی چەندەها کەسایەتی سیاسی و کولتوری جیهانی و هۆڵەندی پەردە لە سەر پەیکەری مەندیلا لابرا.
کە ئەکەویتە حەوشەی هۆتێلیک و مۆزخانەی لاهای. ئەم دەزگایە بە دەستپێشخەری چەند ئەندام ئەنجومەنی شارەوانی لاهای دەستی بە کار کردبوو. پیرۆز بایی لە دەزگای ناوبراو دەکەین بۆ سەرکەوتنیان لە کارەکانیدا، شایانی باسە شاری لاهای ٠دێنهاخ- پەیەکەری گاندی یشی ڵێیە، وە ئەو شوێنەی کە دەستنیشانمان کردووە بۆ مۆنومینتی هەڵەبجە ڕێک روبەروی پەیکەرەکەی نێلسون ماندیلایە، ئەگەر بتوانرێت دەزگاکەی مۆنونومێنتی هەلەبجە تا ٧ ساڵی تر بەرگەی مانەوە و بەرهەڵستی بگرێت، بۆ دروستکردنی مۆنومێنتی ژینۆسایدی کورد بە ناوی هەڵەبجە!!! ئەوان بەو هەموو پشتیوانییە دوای ٧ ساڵ توانیان پەیکەرێک بۆ کەسایەتییەکی ئاشتی جیهانی دروست بکەن، ئەی ئێمە چەند ساڵمان ئەوێت؟؟؟
دانا هەڵەبجەیی