زانا دزەیی: کچە پێشکەشکاری بەتوانای کەناڵی سۆمەرییە سەما دزەیی لەناو تەیارەیەک خۆی فڕێدایە خوارەوە و تاوەکو کەوتەوە سەر زەوی بەپێکەینەوە بوو.
کچە پێشکەشکار سەما دزەیی، کە بۆ تەواوکردنی خوێندنی لەبەشی زانستە سیاسییەکان لەلوبنانە، لەدوا سەردانیشیدا بۆ ئەمەریکا لەگەڵ ھاوڕێکانی لەناو فڕۆکەیەک خۆی فڕێدایە خوارەوە و بە پەرەشوت کەوتەوە سەر زەوی. ئەم جۆرە یارییە کە بەیارییەکی ترسناک دادەنرێت سەما دزەیی زۆر حەزی پێدەکات و گوتیشی “ھەرچەندە دایکم پێی خۆش نەبوو ئەوە بکەم، بەڵام لەبەرئەوەی حەزم لێ بوو، سور بووم لەسەرەوەی دەبێ ھەر بیکەم، زۆر خۆشبوو و ھەستم بەھیچ ترسێک نەکرد”.