پۆڵا قاسم نوری: وشیار ئەحمەد ئەسوەد ,کەسایەتی رۆشنبیری و ھونەری و میدیاییی وبنەماڵەیەکی دیاری کەرکوک و کوردستان
تەمەنێکی زۆر لەو بوارانە و بزاڤی نەتەوەیی و رێکخستن و کوردایەتی
ووشیارھەمیشە رەنگ و روو و ماندو بوون و شەکەتی و ھیلاکی بە رووخسار و سیمای دەدرەوشێتەوە وەک چەندان سالەی جولانەوەی بەردەوام و بێپچرانەوەی کورد و شۆرش و خەبات و کورد و کەرکوکی گر و بڵێسە و ئاگر
کەرکوکیەکان سیمایان دیارە رەنگ و رووخساری ئەو شارە ماندووە مەزلومە چەوساوەیەی کە ھەموومان چاوەرێ ی ئاسۆی روونی کە دەخوازین دوور نەبێت
ماوەی زیاتر لە ٤٠رۆژە ووشیار بەدەم نەخۆشیەوە ھەروا دێت کزتر و لاوازتر و نوتەقی کەمتر و روخسار زەرتر دەبێت
ئەویش لە چاوەروانی حکومەتە بۆچارەسەری
لەو ئێوارەیەدا ھەستمانکرد ووشیار چەندە بەئازار و زیاتریش غەم بۆ نەتوانینی خوێندنەوە بۆ پەرتوکە ھونەریەکان و بابەتە ھەستیارەکان دەخوات کە بێبەشە لە موتالەکردن
وەلێ مرۆیتر خەمخۆرن بۆ خۆشیەکانی ژیان بەلام ووشیار داخ و حەسرەتی بۆ کتێبخانەکەی ئەخوازێت کە ناتوانێت چاوێک بە پەرتوکەکان بگێرێت و بەسەریان بکاتەوە
لەوانەش پر حەسرەت تر ووشیار چەندە تامەزرۆی دانیشت ن و گفتوولوتف و قسە و کۆری ھونەرمەندان و رۆشنبیرانە چەندە بە تاسەوە تکای لێئەکردین کەمێکیتر دابنیشین دڵی بەو قسانە و نەخۆشیەکەی لەبیرخۆی دەبردەوە
خۆزگە خۆزگە لەو بودجە زۆر و زەوەندەی کوردستان و ئەو ھەمو بیرەنەوتانەو رۆیشتنی نەوتەی تۆزێکی لە چارەسەری ئەو ھونەرمەندە خەرج دەکراو پاش ئەو ھەموو چاوەروانیەی لەمالەوە رۆژانە تا
ئیستا بەرپرسان خۆیان کەرکردووە و لە گوێ ی گایا خەوتوون
ھەلسن رۆح بەرنەوە ھونەرمەندێک
رۆشنبیرێک
ماندوویەکی رێکخستن و کوردایەتی
کەرکوکیەک کە ھەمیشە لەسەرزارانتانە و لافی پێلێئەدەن
مرۆڤێک
با چیتر لە چاوەروانیا مەرگ نەبیتە میوانى و دواتریش چلەى گەورە و بەشان و بال هەلدان
با ئەو زیندووە نەکوژین