ئەمڕۆ سێشەممە ئەکتەری ناوداری عەرەب (عادل ئیمام) بە سەردانێکی فەرمی لە سەر بانگهێشتی کۆمپانیاکانی عادل المتحدة لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان.
سەردانی ئیمام بۆ ڕیکلامکردنە بۆ پڕۆژەی (شاری ئەستێرەکان – مدینة النجوم) لە شاری دهۆک کە یەکێکە لە پڕۆژەکانی عادل المتحدة هەروەک لە هەواڵێکی سایتی فەرمی المتحدة بڵاوکراوەتەوە، لەلایەکی ترەوە به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئه‌ی ی‌و سی AUC ره‌تیكرده‌وه عادل ئیمام به‌مه‌به‌ستی ریكلامكردن بۆ كۆمپانیاكانی عادل موته‌حیده سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبێت و رایگه‌یاند ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی عادل ئیمام ته‌نها بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
سەرچاوەیەکی تر ئاماژەی بەوەدا کە مەراسیمێک بۆ عادل ئیمام ڕێکدەخرێت بە هۆی دوایین کارە هونەرییەکانی لەوانەش زنجیرە درامای (ناجي عطااللە) کە لە مانگی ڕەمەزانی ڕابردوو لە زۆربەی کەناڵە عەرەبییەکان نمایش کرا.
بڕیارە وایە عادل ئیمام تا ٨ی دیسەمبەر لە هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە.