گوزەرێک لە ناخێکی پرهەستەوە بۆ ئەو کەسەی لەدڵما ونە
ئەی کەسە ونبووەکەی ناو ناخی هەستم
تۆ هەست ناکەی تەمەنێکە ونی لە ناو دلما !؟
شەرم نیە بۆ تۆ کە بێ ئابروانە تەنها خۆت دەبینی لە دڵی خۆتدا
ئەی ئەو کەسەی کە ژیانێکە گوزەر ئەکات بێ تۆ
ئەی ئەو کەسەی کە لەگەل دوو خونچە گول چاوەروانی وەلامێکە لە تۆ
ژیان لای تۆ جوتێ پێلاوەکەی کۆن بوو یاخود رەنگی تێک چوو فرێی دەدەی
بەلام ژیان لای من ژیانێکە وەک پرچەکانی دایکیکی کلۆک لە سپێتیدا رەنگی زیوی گرتووە
لە پاکیدا وەک زەریاکان ئەبریسکێتەوە بۆ سەرابێ
چەندەها هەنگاو بەرە و پاکی دەنێت، نەترسان لە سێبەرە ون بووەکانی
هەلوەرینی دوو خونچە نەترسانە لە یەزدانی مەزن چونکە
تەنهاو تەنها ژیان بەدەست عەرشی گەورەی پەروەرینە
ئەوەی لە پەروەرینەکەی غافل بێت مستێ چلو چیوە بەسەر کەفی دەریاکان و
هەردەمەی بەدەست شەپۆلی زەمەنێکەوە دەنالێنێت
هەر چەندە مرۆڤ لە لوت بەرزیدا لە داڵ ئەچێت
لە بێئەقلیشیدا هەر ئەلێی گوێ درێژە
با وا بلێن ئێمەی هەندێ گوێ درێژ چلۆن دەتوانین
زکرێ بکەین لە پاکیدا کە تەنها
یەک وشەی یەزدان بەقەد تای ترازوو تەمەن گەورەتر بنوێنێت لەویش زیاتر
شاخە بەرزەکانی گێتی پلە بە پلە بە دەنگی پر سۆزەوە
ناوی پەرورێن بهێنێت تۆ بڵێی هەموو زیندەوەرێک پەیامبەرێکی هەبێت
تۆ بڵێی لە خانەوادەیەکدا پەروەرێنێک نەبێت ؟ ئەمەیە پرسیارە هەستەوەرەکەی ناو گێتی قول
تۆ بلێی لەناو دەریادا لە زیندەوەرە بچووکەکانەوە هەتا زیندەوەرە گەورەکانیش یاسا
هەبێت هەروەک زەوی چۆن بە پێی یاسا بەدەوری خۆردا دەسوریتەوە
سروشت پر گەورەترین یاسای جیهانە بەڵام مرۆڤ
مرۆڤ پر ناشرینتیتن یاسای جیهانە
نەلێن بۆ یاخود نا یان بلێن وانیە ئەی ئەو هەموو کارەساتە لە ناو مرۆڤدا
تۆ بڵێی یاسایی بێت نا من هەرگیز بۆی ناچم کە ئەمە
راست بێت راستی لای من تەنها خوایە لەو تێپەر بێت هیچ شتێک راست نییە پاکی لای من تەنها
خوایە هەموو مرۆڤیک کاتێک لووت بەرز دەبێت ئەوە بزانە وەکو میلی کات ژمێر لە یەزدان لای داوە
هەر مرۆڤێک رەوشتی لا نەبوو هەستێکە کە وا ئەزانێت تەنها وتەنها خۆی لە سەر ئەم دوونیایە ژیاوە هەر بەتەنها ئەوە
جا با ئێمە وەک پرچە سپییە جوانەکانی رۆژگارو
رەنگە رەشەکەی شەو پاک بمێنین با پاک بمێنین