هەموو جارێ ئەپرسی
بە هێندەی چی منت خۆش ئەوێ
تۆ بڵێ ی ئەم ئەوینەی منت
بەراستی بــــــوێ
ئەتــــــرسی نەفام بم
کۆشکی حەزو هیوات بروخێنم
ساڵانێک گیرۆدەتکەم و
گوڵــی بەختت هەڵوەرێنم
گیانەکەم هەرچەند بیردەکەمەوە
هیچ شتێ شک نابەم
کەمن خۆشەویستی خۆمی بۆ تۆ
پێ مەزەندەبکەم
پەیوەند ئەحمەد
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)

































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







