زۆرێک لە کو‌لتوور و گەلانی دونیا ڕۆژێکی دیاریکراویان هەیە کە تیایدا ساڵی جارێک یادی دەکەنەوە و لەم ڕۆژەدا بە شێوەیەک لە شێوەکان پێداچوونەوەیەک بۆ ژیانی خۆیان دەکەن یاخود خۆشەویستی خۆیان دووپات دەکەنەوە و گڕێکی تر دەدەن بە خۆشەویستی و پەیوەندییەکانیان.
یەکێک لەم ڕۆژە زۆر باو‌و تایبەتە کە کوردستانیشی تا ڕادەیەکی زۆر یان کەم گرتۆتەوە ئەمیش ڕۆژی خۆشەویستی یان ڤالانتاینە. منیش لێرەدا وەک ژنێکی کورد ئارەزوومە لەم ڤالانتاینە چەپکێک گوڵ پێشکەش بە هاودەنگی، یەکڕیزی و ئایندەیەکی ڕوون بە نیشتیمانەکەم بکەم. با لەم ڕۆژە و بەڵکو هەموو ڕۆژەکانی دوای ئەمەش تیبکۆشین بۆ یه‌ک بوونمان، کامه‌رانی ببه‌خشین به‌و گه‌له‌ی چه‌ندین سال بێبه‌ش بوو له‌هه‌موو جۆره خزمه‌ت گوزاریه‌ک و هاولاتی بوون، ئه‌م گه‌له چه‌وساوه‌ی که چه‌ندین قوربانی لە پێناو ئازادی داوە تا رزگاری بێت له دەست چەوسێنەران، با ئێستا له‌سه‌ر دەسەڵات و پاره و گەندەڵی گه‌ل نه‌که‌ین به‌قوربانی مەرام و بەرژەوەندییە تایبەتییەکان.
با هەموومان به‌ته‌بایی کوردستان‌مان بکه‌ین به لانه‌ی به‌یه‌که‌وه ژیان بە بێ جیاوازی ، با جوانترین وولات بۆ داهاتوومان به‌رجه‌سته بکەین. ناکرێت لەگەڵ هەموو کەموکورتییەکانیش بلێین ئیمه‌ی کورد که‌لکمان له ئه‌زموونی ئه‌م چه‌ند ساله‌ی ڕابردوو وەرنەگرتووە، بۆیە ئومێدەوارم لەم کاته ناسکه‌ی ئیستاماندا که زۆربه‌ی گەلان بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکوری ئەفریقیا هه‌ول ده‌ده‌ن بۆ ئازادی و دیموکراسی و دژی گەندەڵی و ناعەدالەتی دەجەنگن، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ئه‌وان ئیستا ئامانجەکانی خۆی پێکا ئیمه له‌سالانی 1991 دا بەم مەرحەلەیە تێپەڕین و ڕوبەڕووی ڕژێمی به‌عس وه‌ستاین و سەمای مەرگمان بۆ هەناسەی ئازادی کرد. داواکارم با ئیمه ببین بە زامنی سارێژ کردنی برینه‌کانی ئێستا‌و داهاتوومان ،ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌ک بنێین، بە خۆ بکه‌وین بۆدابین کرنی پێداویستیه گرنکهکان بۆ زامنکردنی ژیانێکی ئازاد و ئاسوودە.
داواکارم لە هەمووان رۆژی خۆشه‌ویستی بکه‌ن به رۆژی یه‌ک سانی و یه‌ک ریزی، بکەن بە ڕۆژی ئاشتی و ئازادی، با بیکەین بە ڕۆژی خۆشەوسیتی هەمیشەیی.
سارا ره‌شید ئه‌فه‌ندی
13/2/2011